ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ی به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چن

هەمەڕەنگ :: 14/06/2019‌ :: 803‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

به‌لای زۆركه‌سه‌وه‌ خۆراك ته‌نیا شتێك نییه‌ بۆ خواردن، به‌ڵكو په‌نجه‌ره‌یه‌كه‌ بۆ ناو كلتوره‌ جیاجیاكانی جیهان و ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستییه‌ بۆ خێزان و هاوڕێ و خۆشه‌ویستان، به‌ڵام چی رووده‌دات ئه‌گه‌ر هه‌ندێك له‌ پێكهاته‌ خۆراكییه‌كان نه‌مێنن؟

(بیره‌) یه‌كێكه‌ له‌ خواردنه‌وه‌ زۆر به‌ربڵاوه‌كانی جیهان و له‌ جۆ دروست ده‌كرێت، به‌ڵام ئێستا جۆ یه‌كێكه‌ له‌و به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵییانه‌ی كه‌ به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌واوه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ره‌، ئه‌مه‌ وایكردووه‌ جۆ گران ببێت و پێشبینیده‌كرێت به‌هۆی ئه‌و گرانییه‌وه‌ خواست له‌سه‌ر بیره‌ به‌ڕێژه‌ی 16% كه‌م ببێته‌وه.

هه‌روه‌ها ته‌كیلاش نرخی به‌رز ده‌بێته‌وه‌ به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ری له‌ نیویۆرك و تۆكیۆ، ته‌كیلا له‌ رووه‌كی (سه‌بار) دروستده‌كرێت و خواستی زۆر له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌كه‌ واده‌كات رووه‌كه‌كه‌ پێش كاتی پێگه‌یشتنی لێ بكرێته‌وه‌ و به‌وه‌ش رووه‌كه‌كه‌ كه‌مده‌بێته‌وه‌.
خواردنی (حوموس)یش مه‌ترسی له‌سه‌رە، چونكه‌ له‌ وڵاتانی گه‌وره‌ به‌رهه‌مهێنی نۆك وه‌ك هیندستان گۆڕانی كه‌شوهه‌وا وڵاته‌كه‌ی تووشی چه‌ندین وشكه‌ساڵی كردووه.
ئه‌مانه‌ به‌شێك بوون له‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ی كه‌ زۆر به‌ربڵاون، به‌ڵام ره‌نگه‌ به‌مزووانه‌ چیتر نه‌مێنن یان زۆر كه‌مببنه‌وه‌.
و: س ر
پێداچوونەوە: ئارام غەفور 

بڵاوکردنەوە: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure