باشترین رێجیم بۆ دابەزاندنی كێش

تەندروستی :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 1044‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد

دەیان رێجیم هەن كە رۆژانە بۆ دابەزاندنی كێش و بوونی جەستەیەكی تەندروست بەكاردێن، بەڵام لێكدانەوەی كاریگەرترین و تەندروسترین رێجیم گرنگە.

بە پێی وتەی پسپۆڕانی بواری تەندروستی و دابەزاندنی كێش، باشترین جۆری رێجیمی "كتۆژنیكە" كە تیایدا رێژەی چەوری و رێژەی کاربۆهیدراتەكان دادەبەزێت.

هەورەها رێجیمی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە پێكهاتووە لە خواردنی میوە، دانەویڵە، رۆن زەیتوون، پەنیر، ماست و گۆشتە دەریاییەكان، یەكێكە لە تەندروسترین رێجیمەكان.
 رووەك خۆری لەگەڵ بەكارهێنانی جاروباری گۆشتیش لە رێزی رێجیمە تەندروستەكاندایە.

رێجیمە سی رۆژییەكان و خواردن بە كاڵیش ناتەندروسترین رێجیمەكانن.
پ: پەری

بڵاوکردنەوە: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure