دایكێك كچه‌ دوو ساڵه‌كه‌ى ده‌خنكێنێت و ته‌رمه‌كه‌ى فڕێده‌دات

هەمەڕەنگ :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 14693‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

دایكێك له‌ روسیا به‌تۆمه‌تى خنكاندن و كوشتنى كچه‌ دوو ساڵه‌كه‌ى ده‌ستگیر ده‌كرێت.


به‌پێى سایتى میترۆى بریتانى، ژنێكى روسى به‌ناوى سڤێتڵانا میرزۆیڤا ته‌مه‌نى 28 ساڵه‌ و له‌ شارى ئۆمسك ده‌ژى، له‌كاتى نانخواردندا كچه‌ دوو ساڵه‌كه‌ى یارى به‌ سه‌موونه‌كه‌ كردووه‌ و پارچه‌پارچه‌ى كردووه‌ و فڕێى داوه‌ته‌ سه‌ر زه‌وییه‌كه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ دایكى توڕه‌ بووه‌ و به‌زۆر سه‌موونه‌كه‌ى كردووه‌ به‌ قوڕگیدا و خنكاندوویه‌تى.

سڤێتڵانا به‌و كاره‌ى منداڵه‌كه‌ى زۆر توڕه‌ بووه‌ و ویستوویه‌تى سزاى بدات، به‌ڵام سزادانه‌كه‌ى زۆر خراپ بووه‌ و سه‌موونێكى گه‌وره‌ى كردووه‌ به‌ده‌میدا و ده‌ستى پێوه‌گرتووه‌ بۆئه‌وه‌ى به‌زۆر پێى قووتبدات، له‌ئه‌نجامى ئه‌و كاره‌ دڕندانه‌یه‌ى كچه‌ دوو ساڵانه‌كه‌ى خنكاوه‌ و مردووه‌ و ئێستا سڤێتڵانا ده‌ستگیركراوه‌.

سڤێتڵانا له‌ قسه‌كانیدا بۆ پۆلیس وتوویه‌تى: "من نه‌مویست بیكوژم ته‌نیا توڕه‌ى كردم و ویستم تۆڵه‌ى لێبكه‌مه‌وه‌ن به‌وهۆیه‌وه‌ نه‌متوانى به‌سه‌ر توڕه‌یمدا زاڵبم و ده‌ستمدایه‌ سه‌مونێك و به‌زۆر كردن به‌ قوڕگیدا، ئاگام له‌خۆم نه‌ما تا ئه‌وكاته‌ى ده‌سته‌كانى كچه‌كه‌م شلبوون ئینجا هۆشم هاته‌وه‌ و هاتمه‌وه‌ سه‌رخۆ، به‌ڵام تازه‌ كارله‌كار ترازابوو و خنكابوو".

به‌پێى لێدوانى پۆلیس: "سڤێتڵانا كاتێك كچه‌كه‌ى خنكاندووه‌ به‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ى وتووه‌ ده‌یه‌وێت ته‌رمه‌كه‌ى بۆ بشارێته‌وه‌، كوڕه‌كه‌ش به‌قسه‌ى كردووه‌ و خاولییه‌كى تێوه‌ پێچاوه‌ و خستوویه‌تیه‌ ناو جانتایه‌كه‌وه‌ و كه‌س نازانێت له‌كوێ فڕێیداوه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ى 10 رۆژ دواى شاردنه‌وه‌ى ته‌رمى كچه‌كه‌، كوڕه‌كه‌ به‌هۆى ژه‌هراویبوون به‌ خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كان كۆچى دوایى كردووه‌، دواى مردنى ئه‌و كوڕه‌ش ئینجا پۆلیس پێیزانیوه‌ له‌رێگه‌ى دراوسێكانى سڤێتڵاناوه‌ كه‌ هه‌واڵیان داوه‌ به‌ پۆلیس و وتوویانه‌: ماوه‌یه‌كه‌ كچه‌ دوو ساڵانه‌كه‌ى سڤێتڵانا نابینن، دواتر پۆلیس سڤێتڵاناى ده‌ستگیر كردووه‌ و دانى به‌ تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌".

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال

پ: ئا.ح
  



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure