دوو كوڕى كورد به‌تۆمه‌تى بێهۆشكردن و لاقه‌كردنى كچێك ده‌ستگیركران.. وێنه‌كانیان ببینه‌

هەمەڕەنگ :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 20456‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

به‌پێى سایته‌كانى بریتانیا دوو كوڕى كورد كچێكیان بێهۆشكردووه‌ و چه‌ندین جار ده‌ستدرێژى سێكسییان كردووه‌ته‌سه‌ر، دواى ئه‌نجامدانى كاره‌كه‌یان ئاشكرابوون و ده‌ستگیركراون.


به‌پێى سایتى میترۆى بریتانى، دوو گه‌نجى كورد به‌ناوه‌كانى (ه.س) ته‌مه‌ن 33 ساڵ و (ك.ر) ته‌مه‌ن 35 ساڵ له‌گه‌ڵ سێ كوڕى تردا كه‌ ناوه‌كانیان ئاشكرا نه‌كراوه‌، كچێكیان به‌ ماده‌ى هۆشبه‌ر بێهۆشكردووه‌ و چواریان ده‌ستدرێژى سێكسییان كردووه‌ته‌ سه‌ر، به‌ڵام كه‌سى پێنجه‌م هیچى نه‌كردووه‌.

به‌پێى هه‌واڵه‌كه‌ى میترۆ، سه‌ره‌تا (ه.س) كچه‌كه‌ى بردووه‌ته‌ ماڵه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ى ئابێرتریدور له‌ وێڵز له‌ باشورى رۆئاواى بریتانیا بۆئه‌وه‌ى سێكسى له‌گه‌ڵ بكات، كاتێك كچه‌كه‌ چووه‌ته‌ ژووره‌وه‌ بینیویه‌تى چوار كوڕى ترى لێیه‌، (ه.س) ماده‌ى هۆشبه‌رى داوه‌تێ و بێهۆشى كردووه‌ دواتر ده‌ستدرێژى كردووه‌ته‌ سه‌ر و دواى ئه‌ویش (ك.ر) و ئینجا دوو كوڕه‌كه‌ى تر، به‌ڵام كوڕێكیان ده‌ستى لێنه‌داوه‌ و ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌ ده‌ستدرێژى بكاته‌سه‌ر.

دواتر كچه‌كه‌ كه‌ هۆشى هاتووه‌ته‌وه‌ سكاڵاى له‌سه‌ر هه‌ر پێنجیان تۆماركردووه‌ و هه‌موویان ده‌ستگیركراون، له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا تۆمه‌تباره‌كان له‌به‌رده‌مى دادگا ئاماده‌بوون، سێ كوڕیان له‌ دادگا بێتاوان ده‌رچوون و سزا نه‌دراون، به‌ڵام هه‌موو تۆمه‌ته‌كان به‌سه‌رياندا ساغبووه‌ته‌وه‌ و (ه.س) سزاى زیندانى 17 ساڵ و (ك.ر) سزاى زیندانى 15 ساڵ دراوه‌ و وێنه‌ى هه‌ردووكیشیان له‌ هه‌موو میدیاكانى بریتانیا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى هه‌موو كه‌س بزانێت چییان كردووه‌ و بناسرێن.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال    
پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure