چه‌ند خوویه‌كى هه‌ڵه‌ زوو سه‌رت سپى ده‌كه‌ن

تەندروستی :: 13/06/2019‌ :: 2121‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ

چه‌ند خویه‌كى هه‌ڵه‌ له‌ ئارادان كه‌ پێی نازانین، به‌ڵام ده‌بنه‌ هۆى ئه‌وه‌ى مرۆڤ زوو سه‌رى سپى ببێت بۆ نموونه‌:


1. ماندووبوون و گوشارى ده‌روونى:
زۆربه‌مان هه‌ستمان به‌وه‌ كردووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ده‌كه‌ونه‌ ژێر گوشارى ده‌روونى یان خۆیان زۆر ماندوو ده‌كه‌ن هێشتا گه‌نجن كه‌چى سه‌ریان سپى ده‌بێت خۆ ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه‌ جگه‌ره‌ش بكێشێت ئه‌وا زیاتر و زووتر سه‌رى سپى ده‌بێت.

2. گوێ نه‌دان به‌ خۆراكى ته‌ندروست:
هۆكارى سه‌ره‌كى سه‌ر سپى بوون كه‌مى مادده‌ى میلانینه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌و خۆراكانه‌ زیاتر بخۆین كه‌ ڕێژه‌ى میلانین له‌ جه‌سته‌ماندا زیاد ده‌كه‌ن وه‌ك ماسى سه‌له‌موون و گێزه‌ر و دانه‌وێڵه‌ و سه‌وزه‌. هه‌روه‌ها كه‌مى ڤیتامین D  ده‌بێته‌ هۆى ده‌ركه‌وتنى سپى بوونى سه‌ر، تیشكى خۆر سه‌رچاوه‌یه‌كى گرنگى دروستبوونى ڤیتامین D  یه‌ . هه‌روه‌ها له‌ چه‌ند خۆراكێكیشدا هه‌یه‌ وه‌ك زه‌ردێنه‌ى هێلكه‌ و قارچك و ماسى و گوێچكه‌ ماسى. خواردنى چه‌ور هۆرمۆنى جه‌سته‌ تێك ده‌دات و ڕۆڵێكى گه‌وره‌ى هه‌یه‌ له‌ گۆڕینى ڕه‌نگى قژدا. 

3. به‌ركه‌وتنى مادده‌ى كیمیایی:
یه‌كێك له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كیه‌كانى ده‌ركه‌وتنى مووى سپى پێش وه‌خت بریتیه‌ له‌ به‌ركه‌وتنى زۆرى مادده‌ كیمیاییه‌كان وه‌ك پاك كه‌ره‌وه‌كان و كه‌ره‌سته‌كانى بۆنخۆشكردنى ناو ماڵ و ده‌رمانى مێروو و شامپۆ و سابوونى كیمیایی و بۆیه‌ی قژ. دووكه‌ڵه‌ جۆراو جۆره‌كانیش كه‌ هه‌وا پیس ده‌كه‌ن ده‌بنه‌ هۆى زوو پیربوونى قژ.

4. بایه‌خدان به‌ پاكوخاوێنى سه‌ر:
باشتر وایه‌ پاكوخاوێنى سه‌ر ڕابگرین بۆئه‌وه‌ى كونه‌كانى پێستى ئه‌و ناوچه‌یه‌ نه‌گیرێن و چه‌ورى و پیسیان تێدا كه‌ڵه‌كه‌ نه‌بێت بۆ خۆپاراستن له‌م كێشه‌یه‌ پسپۆڕان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن بڕى زیاتر دژه‌ ئۆكسان بخۆین وه‌ك میووه‌ و سه‌وزه‌ى تازه‌ و چاى سه‌وز و ماسی چه‌ند ده‌توانین.

پ: ن.ر
ب: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure