سبەى یانەیەکى شەوانە لەم شارە دەکرێتەوە، ڤیدیۆكه‌ى ببینه‌

هەمەڕەنگ :: 12/06/2019‌ :: 2357‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

لە زۆربەى میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵى کردنەوەى یانەیەکى شەوانە بەناوى (وایت) لە شارى جەددەى سعودییە بڵاوکرایەوە.


لەوبارەیەوە ئیدارەى یانەى شەوانەى وایت لەو شارە ئاشکرایکرد: حکومەتى سعودییە رەزامەندى دەڕبڕیووە کە یانەکەیان لە کەناراوەکانى شارى جەددە بکرێتەوە و سبەى پێنجشەممە 13ى حوزەیران، بەوبۆنەیەوە ئاهەنگێک بە ئامادەبوونى گۆرانیبێژى ئەمریکى نیوسۆف ساز دەکرێت.

ئەوەشى خستەڕوو: لە یانەکەیاندا خواردنەوە کحولییەکان پێشکەش ناکرێت و رێگاش بەو کەسانە نادرێت بێنە ناو یانەکە کە تەمەنیان خوار 18 ساڵە.

لاى خۆشییەوە میدیاکانى ئەو وڵاتە هەواڵەکەیان پشتڕاستکردەوە و لە میدیاکانیاندا نوسیویانە "بۆ یەکەم جار لە مێژوودا یانەیەکى شەوانە وەک هەنگاوێکى بوێرانە لە سعودییە کرایەوە، کە نزیکەى 12 ملیۆن کەسى بیانى لە سەرجەم وڵاتانى جیهان لەخۆدەگرێت".

وە: ئاکۆ زەنگەنە

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure