چێشتخانەى (ئه‌رتۆغرول) لە میسر هەرادەنێتەوە

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 674‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

پياوێکى میسرى لە شارى مورسى مەتڕوح لە میسر چێشتخانەیەکى بەناوى کەسایەتى سیاسى تورکى (ئه‌رتۆغرول) کردەوە و دواى هەڕەشەکانى کەتائبە ئیسلامییەکانى ئەو وڵاتە، ناچار تابلۆى چێشتخانەکەى داگرت و ناوەکەى گۆڕى.


سەرەتا موشتەرییەکانى ئەو چێشتخانەیە وایان زانى، کە خاوەنەکەى سورییە، چونکە خواردنى سورى پێشکەش دەکرد.

هەر بۆیە دواى بڵاوبونەوەى ئەو هەواڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، یەکێک لە ئەندامانى ئەو کەتائبە ئیسلامییە هێرشى کردە سەر هاوشێوەى ئەو جۆرە چێشتخانەیانە و لە کۆمێنتێکدا نوسیویەتى "من دژى گروپى ئیخوانى سوریم لە میسر، کە فرۆشگاکانیان ناوى تورکى لێدەنێن، وەک چێشتخانەى ئه‌رتۆغرول و کافتریاى سوڵتان عەبدولحەمید و بۆڕیچى ئەردۆغان، بۆیە من پێم باشە فرۆشگاى جەبهەت ئەلنوسڕە لە سوریا بکرێتەوە" و لە کۆتایی کۆمێنتەکەیدا نوسیویەتى، "پێویستە لەسەر حکومەتى میسر لە نیگەرانییەکانى میللەتەکەى تێبگات".

لاى خۆشییەوە (سارە فەهمى) کە سەرکردەیەکى دیارى ئەو کەتائیبەیە نوسیویەتى: "دواى ئەوەى داگرتنى ئەو تابلۆیە و هەڕەشەکانمان بۆ سەر ئەو چێشتخانەیە موشتەرییەکانیان کەمبوونەوە و دواى لێبوردنییان لێکردين و ناوى چێشتخانەکەیان گۆڕى بۆ ناوێکى دیکە".

یەکێکى دیکەش بە گاڵتەوە لە کۆمێنتێکدا نوسیویەتى "خاوەنى ئەو چێشتخانەیە نەدبوایە بترسایە، ئەوەتا من چێشتخانەیەک دەکەمەوە بەناوی (ناتەنیاهۆ)، چونکە وڵاتى میسر وڵاتى هەمووانە".

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure