ته‌نیا له‌لای پزیشك فشارت به‌رزده‌بێته‌وه‌؟ ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ تۆیه‌

تەندروستی :: 13/06/2019‌ :: 180‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ

فشاری به‌رزی خوێن یه‌كێكه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌ به‌ربڵاوه‌كان و هۆكارێكی سه‌ره‌كییه‌ بۆ جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك. له‌ڕووی پزیشكییه‌وه‌ فشاری خوێن كاتێك سه‌ره‌وه‌ی له‌ 13 و خواره‌وه‌ی له‌ 8 زیاتر بێت به‌ به‌رزیی فشار داده‌نرێت.


جۆرێك له‌ فشاری خوێن هه‌یه‌ كه‌ ته‌نیا له‌كاتی سه‌ردانی پزیشكدا رووده‌دات. به‌م جۆره‌ فشاره‌ ده‌وترێت (فشاری چاكه‌ت سپی) واته‌ له‌لای پزیشك كه‌ چاكه‌تی سپی له‌به‌رده‌كات ده‌رده‌كه‌وێت. پێشتر ئه‌م حاڵه‌ته‌ به‌ هۆكاری دڵه‌ڕاوكێی نه‌خۆش له‌كاتی سه‌ردانی پزیشكدا لێكده‌درایه‌وه‌ یان پێیانوابوو سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی فشاری خوێن. به‌ڵام ئێستا ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌م جۆره‌ش له‌ فشاری خوێن مه‌ترسیداره‌ و هۆكاره‌ بۆ جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك.

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر 60 هه‌زار نه‌خۆش كه‌ حاڵه‌تی فشاری خوێنی چاكه‌ت سپییان تێدا بینراوه‌ و بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ پشكنینیان بۆ كرا ده‌ریخست كه‌ چاره‌سه‌رنه‌كردنی ئه‌و فشاری خوێنه‌ی كه‌ ته‌نیا له‌لای پزیشك ده‌بینرێت ئه‌گه‌ری رووداوی كۆئه‌ندامی دڵ و مردن زیاد بكات. ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ ئه‌م حاڵه‌تی به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاره‌یان تێدا ده‌رده‌كه‌وێت پێویسته‌ به‌ گرنگی لێی بڕوانن و چاره‌سه‌ری بكه‌ن.

هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌ی تێدا ده‌رده‌كه‌وێت پێویسته‌ شێوازی ژیانی بگۆڕێت بۆ نمونه‌ واز له‌ جگه‌ره‌كێشان بهێنێت، مه‌ینۆشی كه‌مبكاته‌وه‌ و خۆراكی ته‌ندروست بخوات و وه‌رزش بكات.

و: س.ر
پ: ن.ر
ب: ئا.ح

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure