كوڕێك ڕۆژانه‌ 5 ژه‌م نان ده‌خوات بۆ ئه‌وه‌ی باوكی له‌ مردن ڕزگاربكات

هەمەڕەنگ :: 12/06/2019‌ :: 3381‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

لوو زیكوانی 11 ساڵ كه‌ خه‌ڵكی شاری چینچیانگه‌ له‌ وڵاتی چین، ڕۆژانه‌ ده‌بێت پێنج ژه‌م بخوات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت  ژیانی باوكی له‌ مردن ڕزگاربكات.

باوكی لوو نه‌خۆشی لوكیمیای هه‌یه‌ و پێویستی به‌ نه‌شته‌گه‌رییه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ مردن ڕزگاری بێت، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ش به‌ گواستنه‌وه‌ی به‌شێكی مۆخی ئێسكی كوڕه‌كه‌ بۆ باوكی ئه‌نجام ده‌درێت، چونكه‌ ته‌نیا مۆخی ئێسكی كوڕه‌كه‌ی گونجاوه‌ بۆی، به‌ڵام پێش ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ پێویسته‌ لو كێشی له‌ 50 كیلۆگرام زیاتر بووایه‌ و ئه‌و ته‌نیا كێشی 30 كیلۆ ده‌بوو.

لوو ناچاربوو ڕۆژانه‌ ژه‌می زۆربخوات و به‌ زۆریش گوشتی زۆر چه‌ور و برنجی ده‌خوارد، له‌ ئێستادا كێشی بووه‌ به‌ 43 كیلۆ به‌ڵام ئه‌مه‌ كێشه‌ی بۆ دروستكردووه‌ چونكه‌ منداڵه‌كانی دیكه‌ له‌ خوێندنگه‌كه‌ی گاڵته‌ی پێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام لو گرنگی به‌وه‌ نادات و ده‌ڵێت:"ژیانی باوكم ڕزگار ده‌كه‌م، پاشان كێشم داده‌به‌زێنم".

و:كێوان

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure