وه‌رزش چۆن ژیانی سێكسی-ت به‌هێز ده‌كات؟

تەندروستی :: 12/06/2019‌ :: 4127‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ

مرۆڤی كۆن ته‌نیا یه‌ك كاریان ئه‌نجامداوه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ توانیویانه‌ وه‌چه‌ بخه‌نه‌وه‌ و له‌ ژیاندا بمێننه‌وه‌، ئه‌وه‌ش بریتییه‌ له‌ سێكس. هه‌موو پێداویستییه‌كانی مرۆڤی كۆن بریتی بوون له‌ په‌ناگه‌، خۆراك، ئاو و سێكس.

 

په‌یوه‌ندییه‌كانی مرۆڤ كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر سێكس هه‌یه‌ و سێكسیش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر جۆری په‌یوه‌ندییه‌كه‌ هه‌یه‌. هه‌ربۆیه‌ لاوازیی سێكسی نه‌ك ته‌نیا بۆ كه‌سه‌كه‌، به‌ڵكو بۆ په‌یوه‌ندییه‌كه‌شی زیانبه‌خشه‌. 

وه‌رزش ده‌توانێت به‌ چه‌ندین رێگه‌ لایه‌نی سێكسی مرۆڤ به‌هێز بكات:
1. كاتێك له‌شێكی رێك و به‌هێزترت هه‌بێت، وروژێنه‌رتر ده‌بیت و ئه‌گه‌ری سێكس زیاتر ده‌بێت.
2. وه‌رزش ده‌بێته‌ هۆی خێراكردنی جووڵه‌ی خوێن و به‌وه‌ش پێستت گه‌شتر ده‌بێته‌وه‌ و وروژێنه‌رتر ده‌رده‌كه‌ویت.
3. وه‌رزش سووڕی خوێن چالاك ده‌كات به‌وه‌ش توانای سێكس و كاردانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ركه‌وتن به‌هێزتر ده‌بێت.
4. وه‌رزش ئاره‌زووی خۆراكت زیاد ده‌كات به‌وه‌ش وزه‌ت زیاتر ده‌بێت بۆ سێكس.
5. وه‌رزش ده‌بێته‌ هۆی رێكخستنی هۆرمۆنه‌كانی له‌ش به‌وه‌ش ئاره‌زووی سێكس زیاد ده‌بێت.
6. كاتێك جه‌سته‌یه‌كی به‌هێزت هه‌بێت توانای جووڵه‌ی سێكست زیاتر ده‌بێت.
7. به‌هۆی وه‌رزشه‌وه‌ هۆرمۆنی تیستۆسترۆنت زیاد ده‌بێت كه‌ به‌رپرسیاره‌ له‌ ئاره‌زووی سێكسی.
8. وه‌رزش بۆ ته‌ندروستیی جه‌سته‌ و ئه‌قڵ به‌سووده‌ و توانای سێكسیش به‌ ته‌ندروستییه‌وه‌ به‌ستراوه‌.
9. ده‌توانیت وه‌رزشكردنه‌كه‌ له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌تدا ئه‌نجامبده‌یت و به‌وه‌ش په‌یوه‌ندیی نێوانتان به‌هێزتر ده‌بێت كه‌ بۆ توانای سێكس به‌سووده‌.
10. وه‌رزشكردن ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زاندنی نیگه‌رانیی ده‌روونی و به‌وه‌ش توانای سێكسیت زیاد ده‌بێت.
11. وه‌رزشكردن هێزت پێ ده‌به‌خشێت و دره‌نگتر ماندوو ده‌بیت.
12. وه‌رزشكردن متمانه‌ به‌خۆبوونت له‌لا دروست ده‌كات و ئه‌وه‌ش واده‌كات له‌ سێكس دا شه‌رم له‌ جه‌سته‌ت نه‌كه‌یت و هه‌ستێكی باشترت هه‌بێت.
13. به‌هۆی وه‌رزشه‌وه‌ هێزت زیاتر ده‌بێت و به‌وه‌ش ده‌توانیت ماوه‌ی سێكس درێژتر بكه‌یته‌وه‌.
14. وه‌رزش هۆرمۆنی ئیندرۆفین ده‌ڕێژێت كه‌ هه‌ستێكی خۆشت پێ ده‌به‌خشێت و به‌وه‌ش ئاماده‌تر ده‌بیت بۆ سێكس.
15. به‌هۆی وه‌رزشكردن به‌ ماسولكه‌ دیاریكراوه‌كانی له‌ش چێژوه‌رگرتنت له‌ سێكس زیاتر ده‌بێت.
16. وه‌رزش ته‌مه‌ن درێژ ده‌كات و به‌وه‌ش ده‌توانیت به‌ له‌شێكی ته‌ندروسته‌وه‌ ساڵانێكی زیاتر بژیت و چێژ له‌ سێكس وه‌ربگریت.

و: س ر

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure