لە ئارایشتگا برۆیان بۆیە کرد ئەنجامەکەی توشی سەرسوڕمانی کرد... وێنەکەی ببینە

هەمەڕەنگ :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 5749‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

کچێکی تەمەن ٢١ ساڵ بەناوی" کارۆن" ناڕەزایی توندی دەربڕی بەرامبەر ئەو ئارایشتگایەی برۆی لێ بۆیەکرد، چونکە پێیوایە زۆر ناشرینە و لە کاراکتەرێکی ترسناکی ناو فیلمکارتۆنەکان دەچێت.

 

بەپێی بڵاوکراوەی" میرەر"ی بڕیتانی کچێکی سکۆتلەندی بەناوی کارون، دوای ئەوەی ئەنجامی بۆیەکردنی برۆی شۆکیکرد وێنەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوکردوەتەوە،

وێنەکە کۆمێنتێکی زۆری بۆچووە، یەکێک نوسیویەتی ئەوەی بۆیەکەی بۆکردووی نابینابووە، هەندێکیتریش بە کارەکتەری" روبی روتن" کارەکتەرە ترسناکەکەی ناو فیلم کارتۆنی منداڵان" لایزی تاون" ناویان بردووە، روبی رووتن ئەو کەسایەتییەیە کە لە ڕۆڵەکەیدا ڕقی لە منداڵانە و خواردنی خێرا دەخوات و هەوڵ دەدات جەستەی ڕێکی منداڵان تێکبدات و قەڵەویان بکات.

کارۆن لەبەرئەوە وێنەی خۆی بڵاوکردەوە کە خانمان هەمان هەڵە ئەنجامنەدەنەوە و متمانە بە هەموو ئارایشتگایەک نەکەن.

و: پەری

پ: رێباز

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure