چی له‌ مێشكی داعشه‌كاندا رووده‌دات؟ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك شتێكى سه‌یر ئاشكرا ده‌كات

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 1688‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

كۆمه‌ڵێك لێكۆڵه‌ر بۆ تێگه‌یشتن له‌ چۆنێتیی بیركردنه‌وه‌ی كه‌سانی توندڕه‌و، له‌و كاته‌دا كه‌ كه‌سه‌كان باس له‌ به‌ها پیرۆزه‌كانیان ده‌كه‌ن پشكنینی ئه‌شیعه‌ی ته‌نوری (fMRI) یان بۆ مێشكیان ئه‌نجام دا.

 
ئامانج له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ بوو كه‌ ده‌ریبخات بۆچی كه‌سانی توندڕه‌و ئاماده‌ن له‌پێناو بۆچوونه‌كانیاندا قوربانی به‌ خۆیان بده‌ن و چی له‌ مێشكیاندا رووده‌دات كه‌ واده‌كات ئاماده‌ بن كاری توندڕه‌وی ئه‌نجام بده‌ن. هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ داوای له‌ توندڕه‌وه‌كان ده‌كرد بۆچوونه‌كه‌ی خۆیان بۆ هاوڕێكانیان باس بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئایا به‌ باسكردن له‌ بۆچوونه‌كانیان چی له‌ مێشكیان روو ده‌دات.

 

پشكینینه‌كان به‌و ئه‌شیعه‌ ته‌نورییه‌ یان ئامێری وێنه‌گرتنی فه‌رمانی به‌ زرنگانه‌وه‌ی موگناتیسی (fMRI)ه‌ ده‌ریخست كه‌ كاتێك كه‌سێكی توندڕه‌و بیر له‌ به‌ها پیرۆزه‌كانی ده‌كاتەوە، ئه‌و به‌شه‌ی مێشكی ناچالاك ده‌بێت كه‌ به‌رپرسیاره‌ له‌ كۆنترۆڵی ئه‌قڵی و بیركردنه‌وه‌، واته‌ كه‌سه‌كه‌ له‌وكاته‌دا بیر له‌ تێچوو و پاشهاته‌كانی كاره‌كه‌ی ناكاته‌وه‌.

 

هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وت كاتێك كه‌سێك بۆچوونه‌ توندڕه‌وه‌كانی خۆی باس ده‌كات، ئه‌وا راده‌ی توندڕه‌وییه‌كه‌ی كه‌متر ده‌بێته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ پسپۆڕه‌كان پێشنیاری ئه‌وه‌یان كرد كه‌ كاتێك كه‌سێك بۆچوونێكی توندڕه‌وانه‌ی هه‌یه‌ گوێی لێ بگیرێت و ده‌رفه‌تی پێ بده‌رێت باسی بۆچوونه‌كانی بكات به‌پێچه‌وانه‌وه‌ كه‌سه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ی تر له‌سه‌ر بۆچوونه‌ تونده‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت.

و: س ر
پ: پەری

ب: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure