بۆ خانمان: لەکاتی نوستندا ئەم کارە ئەنجاممەدە بۆ ئەوەی کێشت زیاد نەکات

هەمەڕەنگ :: 12/06/2019‌ :: 5647‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردوە: ئەو خانمانەی لەبەردەم ڕووناکی و تیشکی دەستکرددا دەخەون زیاتر ئەگەری قەڵەوبوونیان هەیە بەراورد بەو خانمانەی لەتاریکیدا دەخەون.

توێژینەوەکە باس لە پەیوەندی نێوان ڕوناکی و قەڵەوبوون دەکات، گۆڤاری "جاما" ی پزیشکی بۆ یەکەمجارە بڵاویدەکاتەوە، ئەنجامەکەی ئاشکرایکرد "ڕووناکی دەستکرد لەکاتی خەودا  دەبێتەهۆی زیادبوونی کێش، بنبڕکردنی هەموو ئەو ڕووناکیانەیش هاوکارە لە ڕێکخستنی کێش و ڕێگریکردن لە زیادبوونی".

هەموو ئەو ڕووناکییە دەسکردانە کە لە ئەنجامی ئامێرە ئەلکترۆنیەکانەوە بەرپادەبن، کاردانەوەیان لەسەر هۆرمۆنی خانمان هەیە.

توێژینەوەکە لەسەر ڕاپۆرتی تەندرووستی ٤٣ ژن ئەنجامدراوە کە تەمەنیان ٣٥ بۆ ٧٤ ساڵبووە، هیچ نەخۆشیەکی بۆماوەیی و دڵ و شێرپەنجەیان تێدا نەبووە، تەنانەت خانمی دووگیانیشی تێدا نەبووە، ئەنجامەکە ئاشکرایکرد: ڕووناکی کاریگەری زۆری لەسەر تێکچوونی هۆرمۆنی خانمان هەیە و دەبێتەهۆی زیادبوونی کێش.

و: پەری 
پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure