به‌ ته‌مه‌نترین ژن و مێردی جیهان

هەمەڕەنگ :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 312‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

دوو هاوسه‌ری دانیشتووی شاری تاكاماتسوی ژاپۆن بوون به‌ به‌ته‌مه‌نترین ژن و مێرد كه‌ تاوه‌كو ئێستا پێكه‌وه‌مابن، ماساو ماتسومۆتۆی ته‌مه‌ن 108 ساڵ و میاكۆی ته‌مه‌ن 100 ساڵی هاوسه‌ری ناویان چۆته‌ كتێبی گینسه‌وه‌ وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین ژن و مێردی جیهان و بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ 80 ساڵه‌ پێكه‌وه‌ن.

كاتێ له‌ لایه‌ن پارێزگاری شاری تاكاماتسو پرسیاریان لێ كرا نهێنی پێكه‌وه‌ مانه‌وه‌یان بۆ ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ چی بووه‌، ماساو له‌ وه‌ڵامدا وتی:"وه‌رزشكردن و هه‌بوونی ته‌ندروستییه‌كی باش، هه‌روه‌ها شاری تاكاماتسو شوێنێكی زۆر به‌خته‌وه‌ره‌ بۆ ژیان".

و:كێوان

پ: رێباز

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure