خه‌ڵك به‌په‌له‌ ده‌ست به‌ كڕینی زێڕ ده‌كه‌ن... هۆكاره‌كه‌ی چییه‌؟

هەمەڕەنگ :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 399‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

به‌ پێی ڕاپۆرتێكی نوێ كه‌ وێبسایتی (ئه‌لعه‌ره‌بی ئه‌لجه‌دید) توانی كۆپییه‌كی لێ وه‌ربگرێت و بڵاویبكاته‌وه‌، كه‌ هاوڵاتییانی كویت به‌په‌له‌ ده‌ستیان كردووه‌ به‌ كڕینی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ زێڕ کە ده‌كاته‌ نزیكی 4 ته‌ن ئاڵتون و نرخه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 165 ملیۆن دۆلار.

ئه‌مه‌ زۆرترین بڕی زێڕه‌ كه‌ له‌ وڵاته‌كه‌دا كڕابێت له‌ ماوه‌ی ئه‌م 10 ساڵه‌ی ڕابردوودا، هاوڵاتیانی كوێت ئه‌م كاره‌ ده‌كه‌ن بۆ پارێزگاری كردن له‌ سه‌روه‌ت و سامانه‌كاینان و به‌ ڕای ئه‌وان باشترین ڕێگه‌ش بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره‌ كڕینی ئاڵتوونه‌ و هه‌ڵگرتنیەتی بۆ ئه‌و كاته‌ی پێویستیان پێی ده‌بێت.

و:كێوان

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure