ئایا دەگونجێ ڕاهێنانی وەرزشی بکەین ڕاستەوخۆ دوای خواردنەوە کهولییەکان

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 145‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
سەرەتا پێویستە بزانین کاتێک خواردنەوە کهولیەکان دەخۆینەوە چی بەسەرجەستەماندا دێت. خواردنەوە کهولیەکان تەنیا مەست و شپرزەمان ناکەن بەڵکو چەند زنجیرە گۆرانکارییەکی دەروونیش بەسەر جەستەماندا دێت، کاتێک مەشروب دەخۆینەوە ڕاستەوخۆ دەچێتە گەدەوە وە ریخۆڵەکان هەڵیدەمژن وە پاشان دەچێتە بۆریەکانی خوێنەوە بەمەش کاریگەری لەسەر بەشە سەرەکییەکانی مێشک و پرۆتینەکان و هۆرمۆنات و ماسولکەکان دەبێت.

دکتۆر"میشێل ریچاردسۆن" دەڵیت زۆرێک لە ئێمە تەنیا کاریگەریە گشتیەکانی خواردنەوە کهولیەکان دەزانین وەک سورهەڵگەرانی پێست و ئازاردانی گەدە و وە ناڕێکی  لە هەڵسوکەوتکردن و لاوازی لە بڕیارداندا، بەدەر لەوەی کە چەند کاریگەریەکی خراپی تریشی هەیە کەمتر لێی بە ئاگاین وەک ئەو ئەرک و ماندوبوونە زۆرەی دەکەوێتە سەر دڵ و دەمارەکانی خوێن کە لەوانەیە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن وە ئالودەبوون بە زۆر خواردنەوەی خواردنەوە کهولییەکان لەوانەیە بێتە هۆی وەستانی دڵ. 

چی رودەدات ئەگەر پێویست بێت بچیتەدەرەوە بۆ کارکردن یان ئەنجامدانی ڕاهێنانی وەرزشی وە هێشتا لە ژێر کاریگەری خواردنەوە کهولیەکاندا بیت. بە پێی ستانداری جیهانی کاریگەری خواردنەوە کهولییەکان ١بۆ٢ کاتژمێری دەوێت تا نەمێنێت. کاریگەریە خراپەکانی خواردنەوە کهولییەکان راستەوخۆ دوای خواردنەوەی دەرناکەوێت لەسەر کەسەکە لەوانەیە هەست بە سەرخۆشبون و مەستی نەکات تا دەچێتە دەرەوە بەمەش زیانێکی زۆر بەخۆی ودەوروبەرەکەشی دەگەیەنێت بۆیەپێوەستە ماوەیەک چاوەڕێبکات تا بەتەوەاوەتی دەگەریتەوە بارودۆخی ئاسایی خۆی.

 دکتۆر "ریچاردسۆن" دەڵێت کاتێک کەسێک برێکی زۆر مەشروب دەخواتەوە وە دەچێتە دەرەوە بۆ کارکردن یان هۆڵی وەرزشی کاریگەریە زیانبەخشەکانی مەشروبەکە لەسەری دەردەکەوێت چونکە خواردنەوە کهولییەکان وات لێ دەکات میزی زیاتر بکەیت وە لەگەڵ ئەو ئارەقەی لەکاتی وەرزشکردن دەیکەیت دەتوانێت بە ئاسانی تووشی وشکبونەوە و لەدەستدانی بڕێکی زۆری ئاوی جەستەت بکات، وە بێتە هۆی ناڕێکی لێدانەکانی دڵ و ماندوبوونی ماسوولکەکان. 

پ: ریباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure