70 حاڵه‌تی ده‌ستدرێژى سێكسى تۆمارده‌كرێت سیانیان پیاون

هەمەڕەنگ :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 5287‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


له‌ درێژه‌ى ناڕه‌زایه‌تییه‌كانى چه‌ند رۆژى رابردوودا له‌ خه‌رتومى پایته‌ختى سودان، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ستدرێژى سێكسییان كردووه‌ته‌ سه‌ر نزیكه‌ى 70 كه‌س.

ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكە له‌ سودان خۆپیشاندان بۆ گۆڕینى سیستمى ده‌سه‌ڵات و گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى مه‌ده‌نى دەکرێت، به‌وهۆیه‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان كردووه‌ به‌ كۆمه‌ڵكوژى و چه‌ندین تاوانى قێزه‌ونیان ئه‌نجامداوه‌ كه‌ له‌هه‌موویان قێزه‌ونتر ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر كچان و ژنانه‌ و هه‌ر به‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستاون ده‌ستدرێژی سێكسییان كردووه‌ته‌ سه‌ر پیاوانیش.

ناهید جابره‌ڵا، چالاكوانى مافه‌كانى مرۆڤ له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى دۆچه‌ ڤێله‌ى ئه‌ڵمانى ئاشكرایكرد، بۆ كپكردنه‌وه‌ى ده‌نگى خۆپیشانده‌ران هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى سودان كۆمه‌ڵكوژییان ئه‌نجامداوه‌ و ده‌ستدرێژى سێكسییان كردووه‌ته‌ سه‌ر كچان و ژنان و ته‌نانه‌ت پیاوانیش.

به‌پێى راپۆرته‌ پزیشكییه‌كانى سودان نزیكه‌ى 70 كه‌س له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى سودانه‌وه‌ به‌تایبه‌تى هێزى پشتیوانى خێرا كه‌ ناسراون به‌ (جه‌نجاوید) ده‌ستدرێژى سێكسییان كراوه‌ته‌سه‌ر.

پزیشكێك له‌ نه‌خۆشخانه‌ى رۆیاڵ كه‌یر له‌ خه‌رتوم كه‌ ناوى خۆى ئاشكرا نه‌كردووه‌ ده‌ڵێت: "تاكو ئێستا چاره‌سه‌رى 8 قوربانى ده‌ستدرێژى سێكسى كردووه‌ كه‌ پێنج كه‌سیان ژن بوون و سیانیشیان پیاو بوون".

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال
 ب: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure