بەهۆی خێراییەوە ئۆتۆمبێلێک دەبێت بە دوو کەرتەوە... ڤیدیۆکەی ببینە

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 15061‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

رۆژی سێشەممە خەڵکی پارێزگای ئەحسا لە ڕۆژهەڵاتی سعودیە لەسەر دەنگی رووداوێکی ترسناک خەبەریانبووەوە تیایدا ئۆتۆمبێلێک بەر ستونێکی کارەبا کەوت و بوو بە دووبەشەوە.

گرتە ڤیدیۆی رووداوەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبووەوە و شایەتحاڵەکان ڕووداوەکەیان بە "تۆقێنەر" ناوبرد و دەوترێت شۆفێرەکە گیانی لەدەستداوە.

لەلای خۆیەوە هێزەکانی بەرگری شارستانی و پۆلیسی هاتوچۆ گەیشتنە سەر شوێنی رووداوەکە و شۆفێرەکەیان بردە نەخۆشخانەی (فەهد بالهفوف)، ئەوەی سەیرە شوێنی رووداوەکە شەقامێکی ئاساییە و ڕێی خێرا نییە.

و: هیڤی فەرهاد

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure