هونەرمەندێکی ناوداری عەرەب برایە نەخۆشخانە و باری تەندروستی ناجێگیرە

هەمەڕەنگ :: 12/06/2019‌ :: 7531‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

هونەرمەند مەها ئەبو عەوف خوشکی هونەرمەندی ناسراوی عەرەب عیزەت ئەبو عەوف رایگەیاند: هێشتا باری تەندروستی براکەی ناجێگیرە و کاردانەوەیەکی کەمی بەرامبەر چارەسەرەکان نیشان داوە.

پێش چەند کاتژمێرێک هەواڵی گواستەوەی هونەرمەندی میسڕی ناودار عیزەت ئەبو عەوف بۆ بەشی چاودێری تایبەت لە نەخۆشخانە بڵاوبووەوە.

دواتر خوشکی ئەم هونەرمەندە بە ماڵپەڕی (لەها)ی ڕاگەیاند کە هێشتا باری تەندروستی براکەی ناجێگیرە و لەبەشی چاودێری تایبەتدایە.

وتیشی: ڕۆژانە چەندین هونەرمەند پەیوەندی پێوە دەکەن تاوەکو هەواڵی بپرسن، بەڵام هێشتا پزیشک ڕێگەی نەداوە کەس سەردانی بکات و داوایکرد ماڵپەڕەکان بەبێ دڵنیابوونەوە لە زانیاریەکان هەواڵی ناڕاست بڵاونەکەنەوە.

و: هێڤی فەرهاد

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure