ئەو کوڕەی دەستدرێژی کردە سەرکچە خوێنداکارێک چی دەڵێت؟

هەمەڕەنگ :: 12/06/2019‌ :: 5088‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

تەنیا پاش چەند رۆژێک لە تاوانبارکردنی بە کوشتنی کچە خوێندکارێک بەناوی ئایا ماساروی، بکوژەکەی دادگای شۆککرد و وتی تاوانبارنیە.

تاوانبارەکە کوڕێکی تەمەن 20 ساڵە بەناوی کۆدی هێرمان و کاتێک بە فەڕمی بۆ دادگا بانگهێشتکرا وتەکانی گۆڕی و وتی تاوانبار نیە.

تەرمی قوربانیەکە رۆژی 16ی کانونی دووەم لە وێستگەیەکی قیتار لە میلبۆن دۆزرایەوە، هەرچەندە بکوژەکەی پێش چەند هەفتەیەک لەبەردەم دادوەرێک دانی بەتاوانەکەیدا نابوو ئەم جارەیان وتەکانی گۆڕی و لەپڕ وتی "من بێ تاوانم".

لە ئەنجامدا بێدەنگی دادگاکەی داپۆشی و پارێزگارەکەی هێرمان داوایکرد ماوەیەکی بدەنێ قسەی لەگەڵ بکات و دووبارە لێیان پرسیەوە چۆن ئایەی کوشتووە ئەویش لە وەڵامدا وتی (تاوانبارم).

ئایا ماساروی عەرەبێکی فڵەستینیە، بەڵام هەڵگری رەگەزنامەی ئیسڕائیلیە و کاتێک بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ خوشکەکەی دەکرد تاوانبارەکە هێشی کردە سەری.

هەفتەی پێشوو خێزانی ئایا لەوە ئاگادارکرایەوە تاوانبارەکە دانی بە تاوانەکەیداناوە و رۆژی یەکی مانگی تشرینی یەکەم دادگاییەکە دانیشتنی دووەم ئەنجام دەدات.

و: هیڤی فەرهاد

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure