ئه‌گه‌ر هه‌موو ڕۆژێك هێلكه‌ بخۆیت چی لە جەستەت ڕووده‌دات

تەندروستی :: 12/06/2019‌ :: 2116‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ئامۆژگاری

دواڕۆژ

به‌ گوێره‌ی ڕاپۆرتی سایتی بێهداشت نیوزی فارسی، باشترین تایبه‌تمه‌ندی هێلكه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پرۆتینی هێلكه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ دروستكردنی ماسولكه‌ و هێشتنه‌وه‌ی و هه‌روه‌ها هه‌ست به‌ تیربوونه‌، كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ى كه‌مخواردن  و كه‌م كردنی كێشه‌.


هه‌روه‌ها هێلكه‌ سه‌رچاوه‌ی ئه‌سید ئه‌مینه‌  پێویسته‌ بۆ جه‌سته‌و پرۆتینێكیشه‌ كه‌ لە تەواوی  جه‌سته‌دا ده‌توێنه‌وه‌، هێلكه‌ گشت ڤیتامینه‌ به‌سووده‌كانی تێدایه‌ و له‌وانه‌، A,D,E,B12,B، ئه‌سید فولیك و ریبۆفلاوین، هه‌روه‌ها ئه‌و خواردنه‌ به‌ سووده‌، رێگری ده‌كات له‌ كه‌مئه‌ندامبوونی كۆرپه‌له‌ و چاویش به‌ هێزده‌كات.

بۆیه‌ پسپۆرانی بواری ته‌ندروستی پێشنیار ده‌كه‌ن  بۆ ته‌ندروستبوون، ڕۆژانه‌ هێلكه‌ بخۆن به‌ تایبه‌ت به‌ كوڵاوی و هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌و خواردنی ڕۆژانه‌ی ئه‌و خواردنه‌دا نییه‌ و باشترین رێیە بۆ كه‌مكردنی كێش له‌ دیدی ته‌ندروستیەوە.

وەرگێران: ئازوو محەمەد 
پێداچوونەوە: سۆران نورەدین 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure