فیته‌رێك رۆژانه‌ رۆن و گریس ده‌خوات.. ڤیدیۆكه‌ى شۆكت ده‌كات

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 1525‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

پیاوێكى سعودى كه‌ كارى فیته‌رى رۆنگۆڕ ده‌كات رۆژانه‌ رۆن و گریسى ئۆتۆمبێل وه‌كو ئاو هه‌ڵده‌قوڕێنێت.


محه‌مه‌د عومه‌ر فیته‌رێكى رۆنگۆڕه‌ و له‌ شارى مه‌كه‌ له‌ سعودیه‌ ده‌ژى به‌ڵام به‌ره‌چه‌ڵه‌ك یه‌مه‌نییه‌، محه‌مه‌د ماوه‌ى 10 ساڵه‌ رۆن و گریسى ئۆتۆمبێل ده‌خوات و تاكو ئێستاش به‌رده‌وامه‌.

رۆن و گریس خواردنه‌كه‌ى محه‌مه‌د وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ ئایس كرێم بخوات و ئاوى به‌سه‌ردا بكات ئه‌وه‌ش خه‌ڵكى شۆك كردووه‌ و چه‌ندین سایت و په‌یج له‌ تۆڕ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ڤیدیۆیان له‌سه‌ر كردووه‌ و بووه‌ته‌ جێى سه‌رنجێكى زۆر.

محه‌مه‌د له‌سه‌ر كاریگه‌رییه‌كانى خواردن و خواردنه‌وه‌ى رۆن و گریس ده‌ڵێت: "سه‌ردانى پزیشكم كردووه‌ و پشكنینى بۆكردووم و پێى وتووم كه‌ ته‌ندروستیم سه‌د له‌سه‌د باشه‌ و هیچ نه‌خۆشییه‌ك یان گرفتێكى ته‌ندروستیم نییه‌، به‌ڵام من ئامۆژگارى خه‌ڵك ده‌كه‌م كه‌ ئه‌و كاره‌ى من ده‌یكه‌م دووباره‌ى نه‌كه‌نه‌وه‌".

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال
پێداچوونەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure