خاوەنی ئەم بورجانە لە گۆرانیوتندا سەرکەوتوون

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 921‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


سەرکەوتن لە جیهانی هونەری و گۆرانیوتندا تەنیا پەیوەندی بە دەنگی خۆش نیە بەڵکو چەندین فاکتەری تری وەک ئامادەبوونی سەر شانۆ و کەسایەتیش کاردەکاتە سەری.

 
لەسەر ئەم بنچینەیە چەند بورجێک هەیە بە بەهرەی دەنگی خۆشەوە لەدایکبوون و دەتوانن لە جیهانی گۆرانیوتندا سەرکەوتووبن.


کاوڕ

لەدایکبووی ئەم بورجە خاوەنی دەنگێکی خۆشە و لەهەموو گرنگتر ئەوەیە بوێرە و بڕیاری مەترسیدار و یەکلاییکەرەوە دەدات، هەروەها بەردەوام لە نوێبوونەوەدایە و هەموو کارەکانی جیاواز و بوژێنەرەوە دەبێت.
وەک هونەرمەندێک کاوڕ پەیوەست نابێت بە یەک ستایلەوە و بەردەوام شتی نوێ تاقی دەکاتەوە، ئەمەش وادەکات بۆ ماوەیەکی دوور و  درێژ بەناوبانگبێت.
فەریک
خاوەنی ئەم بورجە دەنگی زۆر جیاواز نیە، بەڵام هێندە ڕاهێنانی کردووە دەتوانێت نمایشێکی پسپۆر و جوان پێشکەش بکات.
ڕەنگە نەتوانێت وەک بورجەکانی دیکە بە هەستەوە گۆرانی بڵێت، بەڵام لەبەر ئەوەی بورجێکی زیرەکە لەکاتی گۆرانی وتندا چینەکانی دەنگی بەرز و نزم دەکات و هەموو تواناکانی دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی نمایشێکی بێ کەم و کورتی پێشکەش بکات.
گا
کاتێک باسی گۆرانی وتن دەکرێت لەدایکبووی بورجی گا باشترینە، چونکە کەسێکی بەهەستە، ئەمەش تایبەتمەندیەکە  وادەکات جیاوازبێت لە کەسانی دیکە.
هەروەها کەسیکی بەپەرۆشە و چی لەتوانادایە دەیکات بۆ ئەوەی جوانترین نمایش پێشکەش بکات و بەردەوام لە گەشەدایە.
نەهەنگ
زۆربەی لەدایکبوانی ئەم بورجە بەهرەیەکی هونەریان هەیە وەک سەماکردن و گۆرانیوتن وچی لە توانادایە دەیکات بۆ ئەوەی دەنگی بپارێزێت و جوانترین نمایش پێشکەش بکات.
نەهەنگ سحرێکی تایبەتی خۆی هەیە ئەمەش وادەکات هەوادارێکی زۆری هەبێت و بەهۆیەوە دڵی خەڵکی داگیر دەکات.
قڕژاڵ
ئاشقی مۆسیقایە دەنگی خۆشبێت یان نا، هەروەها زۆربەی لەدایکبوانی ئەم بورجە ئامێرێکی مۆسیقی لێ دەدەن و بەتاکە رێگە بۆ دەربڕینی هەستەکانیان دەیبینن.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پێداچوونەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure