چ بەشێکی جەستەت پڕە ئاشکرای دەکات پێویستە واز لە چی خواردنێک بهێنیت

هەمەڕەنگ :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 22061‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


بەدڵنیاییەوە خانمان هەمیشە گرنگی دەدەن بە دەرخستنی جوانیەکەیان بۆ ئەم مەبەستە هەوڵدەدەن لەش و لاریان ڕەشیقبێت، لەم بابەتەدا بۆت ڕووندەکەینەوە چی خواردنێک قەڵەوت دەکات و بەپێی بەشە قەڵەوەکەی جەستەت پێویستە واز لە چی خواردنێک بهێنیت.

 
ناوچەی قۆڵ و سنگ و سک
ئەگەر لەو خانمانەیت بەشی سەرەوەی لەشیان قەڵەوە واتا برێکی زۆر شەکر دەخۆیت و پێویستە ژەمە خۆراکیەکانت ڕێکبخەیت و بڕی خۆراک کەمبکەیتەوە، هەروەها بەلایەی کەمەوە رۆژانە 30 خولەک بەپێ بڕۆیت.


ناوچەی سک
واتە دووچاوری فشاری دەروونی دەبیتەوە و بەهۆیەوە سکت دەئاوسێت، هەروەها ئاماژەیە بۆ ئەوەی شیرینی زۆر دەخۆیت، هەبۆیە ئامۆژگاریت دەکەین زیاتر بیگۆریتەوە بەشەکری سروشتی وەک میوە.


ناوچەی ران
واتە خۆراکی چەور و سورەوەکراو و چەرەس و جبس و و خۆراکی خێرا زۆر دەخۆیت، ئامۆژگاریت دەکەین رێجیمێکی خۆراکی پڕ پرۆتین و سەوزە پەیڕەوی بکەیت و بۆماوەیەکی دوور و درێژ بەبێ جوڵە دانەنیشیت.


کۆبوونەوەی چەوری بەدرێژایی قاچ
ئەگەر بەدرێژایی قاچت چەوری کۆبووەتەوە ئامۆژگاریت دەکەین لەسەرەتادا بڕێکی زۆر ئاو بخۆیتەوە، خۆراکی خێرا و چەور و سوێر کەمبکەیتەوە و بەلایەنی کەمەوە ڕۆژانە بۆ ماوەی 30 خولەک وەرزش ئەنجام بدەیت.

وەرگیڕان:هێڤی فەرهاد

پێداچوونەوە: سۆران نورەدین

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure