هاوسه‌ره‌كه‌ى كیم كارداشیان ده‌یان هه‌زار دۆلار بۆ سڕینه‌وه‌ى ئه‌م وێنه‌یه‌ دەدات

هەمەڕەنگ :: 12/06/2019‌ :: 15290‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


له‌ ساڵى 2016دا وێنه‌كێشێكى ئوستوراڵى وێنه‌ى كانیه‌ وێستى هاوسه‌رى كیم كارداشیانى له‌سه‌ر دیوارێكى ئوستوراڵیا دروستكرد، دواتر به‌ ده‌یان هه‌زار دۆلار قایلبوو تا بیسڕێته‌وه‌.


سكۆت مارش وێنه‌كێشى ئوستوراڵى مانگى نیسانى 2016 وێنه‌یه‌كى كانیه‌ وێست گۆرانیبێژى ئه‌مریكى و هاوسه‌رى كیم كارداشیان ئه‌ستێره‌ى به‌ناوبانگى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى له‌سه‌ر دیوارێكى شارى سیدنى له‌ ئوستوراڵیا به‌ به‌رزى 6 مه‌تر كێشا، وێنه‌كه‌ به‌جۆرێك بوو كانیه‌ وێست ماچى خۆى ده‌كرد.

24 كاتژمێر دواى كێشانى وێنه‌كه‌ و بڵاوبوونه‌وه‌ى له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییكاندا، سكۆت مارش 100 هه‌زار دۆلارى ئوستوراڵى له‌ كانیه‌ وێسته‌وه‌ پێگه‌یشت بۆئه‌وه‌ى كاره‌ هونه‌رییه‌كه‌ى له‌سه‌ر دیواره‌كه‌ بسڕێته‌وه‌.

مارش رازى بوو وێنه‌كه‌ى بسڕێته‌وه‌ به‌ڵام ته‌نیا په‌نجه‌یه‌كى كانیه‌ وێستى له‌سه‌ر دیواره‌كه‌ هێشته‌وه‌ و نیسڕییه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى بمێنێته‌وه‌.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال

پێداچوونەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure