پێشبینی ئەستێرەکانی بەخت بۆ ئەمڕۆ

هەمەڕەنگ :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 4132‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: بەخت

دواڕۆژ


کاوڕ

پەلەمەکە و ڕاپرسی بەو کەسانە بکە کە متمانەت پێیانە، هیچ بڕیارێکی یەکلایی کەرەوە مەدە تاوەکو بەتەواوەتی دڵنیا نەبیتەوە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری بەهۆی شتی بچوکەوە توڕەمەبە و بزانە ئەگەر بڕیارێکی دروست بدەیت زۆربەی کێشەکانت کۆتایی دێت.
گا
رۆژێکی باش و پڕ بەرهەمە بەمەرجێک هەنگاوی باش بنێیت، ئاگاداری باری دارایت بە و تاوەکو کێشە کۆنەکانت چارەسەر نەکەیت هیچ شتێکی نوێ دەست پێ مەکەرەوە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری ئەگەر گەشبینانە بڕوانیتە داهاتوو شتی باشتر دێتە ڕێگەت و سودی دەبێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندی خۆت و خۆشەویستەکەت.
دووانە
هەست بەوە دەکەیت کاتی گۆڕانکاری هاتووە، وزەیەکی زۆرت پێیە و هەوڵبدە لە پێناو بەدەستهێنانی خەونەکانتدا بەکاریبهێنیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری نەرم و نیان و دڵسۆزبە لەگەڵ هاوسەرەکەت وبە مێشکێکی فراوان و دڵێکی کراوە مامەڵەی لەگەڵ بکە.
قڕژاڵ
بوێرانە ڕووبەرووی کێشەکان بەرەوە بەڵام خۆت مەخەرە مەترسیەوە، زۆر ڕەشبین مەبە و چاوپۆشی لەهەندێ کەم و کورتی و کێشە بکە تاوەکو ئاسودەبیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری دەبێت بە بەشی خۆت ڕازی بیت تاوەکو هەمیشە دڵخۆشبیت و بزانە ئیرەیی بردن لایەنی دەروونیت هیلاک دەکات.
شێر
باری دارایت کەمێک خراپبووە هەربۆیە زۆر بە وردی بیر لە هەنگاوی داهاتووت بکەرەوە و متمانە بە کەسانی چواردەورت مەکە، سەبارەی بە لایەنی سۆزداری بە وشەی شیرین خۆشەویستەکەت بلاوێنەرەوە بەڵام زیادەڕەوی تیادا مەکە.
فەریک
هەوڵبدە بە بێدەنگی کێشەکانی تێپەڕێنیت تەنانەت ئەگەر ستەملێکراویشبیت و بەم زوانە ژیانی پیشەیت باشدەبێت بەتایبەتی ئەگەر باپەندی ئەرکەکانت بیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری دەبێت هەردووکتان بە کەم و کورتی یان سیفاتە جیاوازەکانی لایەنی بەرامبەر ڕازی بن تاوەکو پەیوەندیەکەتان سەرکەوتووبێت.
تەرازوو
دوور بکەوەرەوە لەو سەرچاوانەی بێزارت دەکات و ژیانی لێ تاڵکردوویت، ڕەنگە لەم ماوەیەدا خەونی سەفەرکردن بهێنیتە دی، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری رۆژێکی زۆر گونجاوە بۆ نزیکبوونەوە لە خۆشەویستەکەت هەربۆیە ئەم هەلە لەدەست خۆت مەدە.
دووپشک
کات بە فیڕۆ مەدە چونکە کارێکی زۆرت بەسەردا کەوتووە و دەبێت بە باشی جێبەجێیان بکەیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری بەماوەیەکی زۆر باشدا تێپەڕ دەبیت و کاتێکی خۆش لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەر دەبەیت.
کەوان
بە هەموو هێز و تواناتەوە کاربکە تاوەکو دڵخۆشبیت  و بزانە بڕیارەکانی ژیانت تەنیا بەدەستی خۆتە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری متمانەت بە خۆشەویستەکەت وادەکات بتوانن هەنگاوی داهاتوو بنێن.
گیسک
ڕۆژێکی ئەرێنیە و زۆربەی ئەرک و کارەکانت جێبەجی دەکەیت، هەروەها کار بە ئامۆژگاریەکانی خۆت بکە پێش یەوە بە کەسی بڵێیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری کاتەکانت ڕێکبخە تاوەکو زیاترین ماوە لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەر بەریت و پەیوەندیەکەتان پتەوتربێت.
سەتڵ
دوور بکەوەرەوە لە تووڕەیی تاوەکو بە پێچەوانە بەسەرتدا نەشکیتەوە و دەتوانیت بە هێمنی دڵی کەسانی چواردەوت بەرەو خۆت ڕابکێشیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری لەبەر ئەوەی بوونەتە هاوبەشی ژیانی یەکتر هیچ لەیەک مەشارنەوە و هەمیشە پێکەوە بڕیار بدەن.
نەهەنگ
وشەکانت باشتر ڕوونبکەرەوە تاوەکو خەڵک بە هەڵە لێت تی نەگات و گەشبینبە و لە ماوە بۆ ماوە پشوو وەربگرە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری تۆ کەسێکی بوێریت و متمانەت بە هەڵبژاردە و بڕیارەکانی خۆت هەیە ئەمەش وادەکات پەیوەندی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت پتەوتربێت.

وەرگیڕان:هیڤی فەرهاد


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure