قاپێك كرم له‌ گه‌ده‌ى منداڵێكدا ده‌رده‌هێنرێت.. وێنه‌ ببینه‌

هەمەڕەنگ :: 12/06/2019‌ :: 2886‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


پزیشكان له‌ ناوچه‌یه‌كى كامیرۆن گورزه‌یه‌ك كرمى زیندوو له‌ ریخۆڵه‌ى كوڕێكى بچووك ده‌رده‌هێنن.


به‌پێى سایتى نیوس ویكى ئه‌مریكى، منداڵه‌كه‌ ته‌مه‌نى چوار ساڵه‌ و له‌ ناوچه‌ى مێنچوم له‌ كامیرۆن ده‌ژى، ماوه‌ى سێ رۆژ ئازارێكى توندى ناوسكى هه‌بووه‌ و رشانه‌وه‌ و قه‌بزى له‌گه‌ڵدا بووه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ بردوویانه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ و دواى ئه‌وه‌ى پشكنینى بۆكراوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ریخۆڵه‌ى گیراوه‌.

دواى ئه‌وه‌ى پزیشكه‌كان نه‌شته‌رگه‌رییان بۆكردووه‌ بینیویانه‌ یه‌ك گورزه‌ كرمى زیندوو له‌ناو ریخۆڵه‌ى كوڕه‌كه‌دایه‌ و له‌سه‌ر ریخۆڵه‌ى ده‌ژین و تا دێت زیاتر ده‌بن و گه‌شه‌ ده‌كه‌ن.

دایكى منداڵه‌كه‌ ده‌ڵێت: "كوڕه‌كه‌م له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگى رابردوودا به‌رده‌وام گه‌ده‌ى ئازارى هه‌بووه‌ و تا ده‌هات زیاتر ورگى ده‌ئاوسا". 

ئێستا منداڵه‌كه‌ گرفتى نه‌ماوه‌ و 7 رۆژ دواى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ى بردوویانه‌ته‌وه‌ بۆ پشكنین و ده‌ركه‌وتووه‌ ریخۆڵه‌ى ئاسایى بووه‌ته‌وه‌ و چالاكییه‌كانى به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایى ده‌كات و هیچ گرفتێكى نه‌ماوه‌.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال
پێداچوونەوە: سۆران نورەدین

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure