ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت سه‌لامه‌ت بیت، ئەم ڕاستییانە بزانە

تەندروستی :: 11/06/2019‌ :: 777‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ

ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت سه‌لامه‌ت بیت و ته‌ندروستیت پارێزراوبێت پێویسته‌ ئه‌م راستیانه‌ بزانیت:


1-ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ساڵۆنی پاككردنه‌وه‌ی نیۆنكدا كارده‌كه‌ن هێنده‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ مه‌ترسیدان كه‌ له‌ پاڵاوگه‌كانی نه‌وتدا كارده‌كه‌ن.

نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌ڵكو كاركردن له‌ ساڵۆنی جوانكاری نینۆكدا مرۆڤ توشیی نه‌خۆشییه‌كانی پێست و چاو و سه‌ر ده‌كات.

 

2-مل ته‌قاندن ره‌نگه‌ ببێته‌ هۆی جه‌ڵت مێشك. واز له‌م نه‌ریته‌ بهێنه‌ چونكه‌ خواركردنه‌وه‌ی مل و ته‌قاندنی ده‌توانێت زیان به‌ بۆرییه‌كانی خوێنی گه‌ردن بگه‌یه‌نێت و توشی جه‌ڵته‌ی مێشكت بكات.

3-نه‌شته‌رگه‌ری ریخۆڵه‌كوێره‌ ره‌نگه‌ له‌ ئاینده‌دا ببێته‌ هۆی توشبوون به‌ نه‌خۆشی پاركیسۆن.

4-ره‌نگی شینی گڵۆپی لید زۆر مه‌ترسیداره‌ بۆ چاو چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی تێكدانی كاتژمێره‌ بایلۆجییه‌كه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ و زیانی گه‌وره‌ بە تۆڕی چاو ده‌گه‌یه‌نێت.

5-كاری شه‌و په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ نه‌خۆشییه‌كانی شه‌كره‌ چونكه‌ ئه‌م جۆره‌ كاركردنه‌ كاتی نانخواردنی مرۆڤه‌كه‌ تێكده‌دات.

6-جگه‌ره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان ورده‌ ورده‌ دڵی مرۆڤ له‌ناوده‌به‌ن و راسته‌وخۆ رێژه‌ی جه‌ڵته‌ به‌رز ده‌كاته‌وه‌.

7-وه‌رزشی به‌یانیان باشتره‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌یانیان خانه‌كانی جه‌سته‌ ئۆكسجین زیاتر  به‌كارده‌هێنن و له‌ ئه‌نجامدا وه‌رزشه‌كه‌ كاریگه‌رتر ده‌بێت له‌چاو وه‌رزشكردن له‌ ئێواراندا.

8-هه‌میشه‌ نابێت قنج دابنیشیت. ساڵانێكی زۆر ئه‌و باوه‌ڕه‌ چه‌سپیبوو كه‌ ئه‌گه‌ر له‌كاتی دانیشتدا پشتت خوار بكه‌یته‌وه‌ زیان به‌ بڕبڕه‌ی پشت ده‌گات به‌ڵام ئێستا ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئازاری پشتیان هه‌یه‌ باشتر وایه‌ له‌كاتی دانیشتندا نه‌ختێك پشتیان خوار بكه‌نه‌وه‌ چونكه‌ به‌و شێوه‌یه‌ گوشاری كه‌متر ده‌چێته‌ سه‌ر پشت و لاقی مرۆڤ.

9-هه‌وای شێدار رێگریده‌كات له‌ توشبوون به‌ ئه‌نفلۆنزا.


پ: ن.ر
بڵاوکردنەوە: سۆران نورەدین 

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure