بۆچی کەسە سەرکەوتووەکان ڕۆژانە هەمان جل و بەرگ دەپۆشن

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 1006‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


زۆرێک لە بزنسمانەکان ڕۆژانە هەمان جل و بەرگی سادە دەپۆشن سەرەڕای ئەوەی سەروەت و سامانێکی زۆریان هەیە و دەتوانن جوانترین و کەشخەترین جل و بەرگ بکڕن، لەدیارترین ئەو ملیاردیرانەی بەردەوام هەمان جل و بەرگ دەپۆشن ڕیچارد برانسۆنە کە زۆر کات بە پانتۆڵێکی کابۆ و تیشێرتی سپیەوە دەردەکەوێت.

 
برانستۆن دەڵێت، لە هەموو چاوپێکەوتنەکاندا هەمان پانتۆڵ دەپۆشێت تەنانەت لە چاوپێکەوتنە گرنگ و سیاسیەکانیش و ئاشکرای کرد هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی دەیەوێت هەمیشە ژیانکی سادە بژی تەنانەت کاتی گەشتکردنیش جل و بەرگێکی زۆر لەگەڵ خۆیدا نابات.


برانسۆن تاکە کەس نیە ئەم کارە دەکات بەڵکو مارک زۆکربێرگ-ی بنیادنەری فەیسبووک و باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا گرنگی بەوە دەدەن رۆژانە بە هەمان جل و بەرگەوە دەربکەون، بەشێوەیەک زۆکربێرگ بەردەوام تیشێرتێکی رەنگ ڕەساسی دەپۆشێت چونکە دەیەوێت هەمیشە مێشکی ساف بیت لەکاتی بڕیاردان.


هەروەها دەڵێن بەهۆی ئەم کارەوە کاتیان بۆ دەگەڕێتەوە تاوەکو زیاتر بیربکەنەوە لەو شتە گرنگانەی  بەرو سەرکەوتنیان دەبات.

وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد

پێداچوونەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure