وێنەی هاوسەری داهاتووی شازادەکانی دووبەی بڵاودەبێتەوە

هەمەڕەنگ :: 12/06/2019‌ :: 5864‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


بەرواری 6ی حوزەیران واتا لە سێیەم ڕۆژی جەژدا خێزانی حاکمی دوبەی بەبۆنەی ژن مارەکردن بۆ سێ کوڕەکەی ئاهەنگی گێڕا.

 
تیایدا شازادەی جێنشینی دوبەی شێخ حەمدان بن محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم شێخە بنت سەعیدی کچی پووری مارەکرد، هەروەها شێخ مەکتوومی برای شێخە مریەم بنت بەتی کچی خاڵی مارەکرد و محەمەد ڕاشدی برایان شێخە مەدیە بنت دلموجی کچی خاڵی دایکی مارەکرد.


شایەنی ئاماژەیە بە بۆنەی ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەوە کۆشکی دوبەی بەتەواوەتی ڕووناککرایەوە و نامەی بانگهێشتکردنی پادشایی بۆ میوانەکان نارد لەگەڵ قاپێکی ئاڵتوونی پڕ لە شیرینی عەمانی.


لە کاتی بڵاوبوونەوەی هەواڵی هاوسەرگیری کوڕەکانی حاکمی دوبەی ماڵپەرەکان وێنەی شێخە بن سەعیدیان لە ماوەی منداڵیدا بڵاوکردەوە، شایەنی ئاماژەیە خێزانە پادشاییە خەلیجیەکان وءێنەی هاوسەرەکان بڵاوناکەنەوە و تەنیا وێنەی ماوەی منداڵیان بڵاودەکەنەوە.

 

ئایا شەیخە بنت سەعید کێیە؟کچی پووری شێخە حصە بنت مەکتوومی بن جومعە ئال مەکتوومە و تەمەنی 28 ساڵە و 8 خوشک و برای هەیە.

 

ئایا شێخە مریەم بنت بەتی کێیە؟لە دایکبوونی 20 نیسانی ساڵی 1988 واتا تەمەنی 31 ساڵە و کچی خاڵی شەیخ مەکتوومە و بەپێی چەند سەچاوەیەک زۆر ئارەزوو بە سروشت و ئاژەڵ و ئەسپسواری دەکات.


 

وەرگیڕان:هیڤی فەرهاد

پێداچوونەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure