مانگی ٩ی ئەمساڵ مەترسییەکی گەورە هەڕەشە لە زەوی دەکات

هەمەڕەنگ :: 11/06/2019‌ :: 4494‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: پێشبینی

دواڕۆژ

مولهم هندی فەلەکناسێکی سعودیە و ئەندامی هاوپەیمانی عەرەبیە بۆ زانستی فەلەکناسی و ئاسمان، ئاشکرایکرد زاناکان چاوەڕێی مانگی ئەیلولی داهاتوو دەکەن چونکە هەسارۆچکەیەکی مەترسیدار لە زەوی نزیک دەبێتەوە.

 
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (عەرەبیە) هندی ئاشکرایکرد هەسارۆچکەی 2006 QV89 کە ساڵی 2006 دۆزراوەتەوە و تیرەکەی 30 مەترە 6.25 ملیۆن کیلۆمەتر لە رووی زەوی نزیک دەبێتەوە واتا 15 هێندەی دووری مانگ لەزەویەوە نزیکدەبێتەوە.

وتیشی: لە چاو قەبارەکەی ئەم دووریە تەنیا بە رێژەی 0.014% مەترسیدارە، بەڵام بە سەلامەتی بەلای زەویدا تێپەڕ دەبێت.

ئەمەش یەکەمجار نیە لە زەوی نزیکبێتەوە و ساڵی 2013 و ساڵانی شەست و پەنجاکانی سەدەی رابوردوو لە هەسارەی زەوی نزیکبووەتەوە، بەڵام هەمیشە بە سەلامەتی تێپەر دەبێت، شایەنی ئاماژەیە ئاژانسە ئاسمانیەکان سیستەمێکی چاودێری وردیان بۆ تەنە ئاسمانیەکان داناوە و هەر هەسارۆچکەیەک 7.5 میۆن مەتر لە زەوی نزیکدەبێتەوە زاناکان زیاتر گرنگی پێ دەدەن و بە مەترسیدار هەژماری دەکەن.

و: هێڤی فەرهاد

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure