ئەم نۆ منداڵە بە دەوڵەمەنترین منداڵانى جیهان دادەنرێن

هەمەڕەنگ :: 12/06/2019‌ :: 731‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

زۆربەى دەوڵەمەندە ناودارەکانى جیهان بەهەوڵ وماندوو بوونێکى زۆرەوە گەیشتونتە لوتکە و هەندێکیان هەر لەمنداڵیەوە بەدەوڵەمەندى لەدایک بوون و سەروەت و سامانى دایک و باوکیان بۆماوەتەوە.

لەوبارەیەوە ناوى 9 منداڵ دەخەینەڕوو، کە بە دەوڵەمەندترین منداڵانى جیهان دادەنرێن و سامانەکەیان بە ملیارەها دۆلار مەزندە دەکرێت و هێشتا تەمەنى یاساییان تێنەپەڕاندووە لەوانەش:

1. مۆلاى حەسەن شازادەى جێنشینى مەغریب، تەمەنى 15 ساڵە و سامانەکەى بە 5 ملیار دۆلار مەزندە دەرکرێت.

2. شازادە جۆرج، کوڕى شازادە ویلیام و کیت میدلتۆن، لە خانەوادەى شاهانەى بریتانیا تەمەنى 4 ساڵە و سامانەکەى بە 3 ملیار دۆلار مەزندە دەکرێت.

3.دانیاڵ مارسێڵ کچى نمایشکارى کۆچکردوو ئانا نیکۆل سمیس، تەمەنى 12 ساڵە و سامانەکەى یەک ملیۆن دۆلارە.

4.سوڕى کرۆز کچى ئەکتەرى ناودار تۆم کرۆز، وەک باس دەکرێت تەنها نرخى جلوبەرگەکانى بە 4 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت.

5.ریکۆ رۆدڕیگاز ئەو منداڵە ناودارەیە، کە لە بوارى نواندن کارى کردووە  و بەهەوڵى خۆى سامانەکەى گەیشتۆتە 14 ملیار دۆلار.

6.ڤالتینا بینۆڕت کچى هونەرمەند سەلما حایکە و باوکیشى سەرۆکى کۆمپانیاى کیرینگە، لە ئاهەنگى جەژنى لەدایک بوونى کۆشکێکى بەدیارى پێبەخشرا کە نرخەکەى بە 14 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت.

7.رۆمیۆ بیکهام کوڕى ئەستێرەى تۆپى پێی ئینگلیزى دایڤید بیکهامە و لە بوارى نمایشى جلوبەرگدا کار دەکات، بەدەوڵەمەندترین منداڵ لە جیهاندا ئەژمار دەکرێت، کە تەنها سەروەتى باوکى دەگاتە 700 ملیۆن دۆلار.

8. بارۆن ترامپ کوڕە بچوکەکەى دۆناڵد ترامپ سەرۆکى ئەمریکایە و سامانەکەى بە ملیارەها دۆلار مەزندە دەکرێت.

9.گایدن سمیس کوڕى (وێڵ سمیس) ى ئەکتەرى ناودارى جیهانییە و سامانەکەى دەگاتە 8 ملیۆن دۆلار.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
بڵاوکردنەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure