ئه‌و خووه‌ خراپانه‌ى كه‌ خه‌ڵكت لێ دوورده‌خه‌نه‌وه‌

هەمەڕەنگ :: 12/06/2019‌ :: 645‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

كۆمه‌ڵێك خوو هه‌ن كه‌ كه‌سه‌كان له‌ژیانى رۆژانه‌یاندا ئه‌نجامى ده‌ده‌ن، ده‌بنه‌ هۆى ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى لێیان دوربكه‌وێته‌وه‌ كه‌ گرنگترینیان بریتین له‌:

1. بنێشت جوین له‌ كاتى ئیشكرندا به‌ تایبه‌ت له‌و شوێنانه‌دا كه‌ كڕیار و سه‌ردانیكه‌رى لێیه‌.
2. یاریكردن به‌ قه‌ڵه‌م و هه‌ر كارێكى دیكه‌ كه‌ ته‌قه‌ته‌ق دروستبكات، وا له‌ ده‌ووروبه‌ره‌كه‌ت ده‌كات نه‌توانن مێشكیان له‌لاى كاره‌كانیان بێت.
3. نینۆك خواردن، ئه‌م خووه‌ نه‌ك هه‌ر كارێكى ناته‌ندروسته‌ به‌ڵكو له‌ ڕووى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ بێزراوه‌.
4. تف ڕۆكردن 
5. په‌نجه‌ ته‌قاندن 
6. له‌ ته‌له‌فۆندا قسه‌كردن به‌ ده‌نگى به‌رز، چونكه‌ به‌م ڕه‌فتاره‌ت وا ده‌كه‌یت كه‌سانى ده‌ووروبه‌رت ئیشیان بۆ نه‌كرێت.
7. دووباره‌كردنه‌وه‌ى زووزووى وشه‌یه‌ك یان ده‌سته‌واژه‌یه‌ك وه‌ك: ئم، له‌ڕاستیدا، مه‌سه‌له‌ن، بیلامانێ...هتد.
8. مڵچه‌مڵچ كردن له‌كاتى نانخواردندا.

پ: ئا.ح
بڵاوکردنەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure