بۆچى خه‌ومان تێكچووه‌ و زۆربه‌ى كات ناتوانين بخه‌وین؟

تەندروستی :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 1078‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ

زانستى خه‌وناسى هۆشدارى ده‌دات له‌ خراپتربوونى خه‌وى مرۆڤى هاوچه‌رخ و به‌ تایبه‌ت ئاماژه‌ ده‌كات بۆ زۆربوونى دیارده‌ى بێ خه‌وى.


له‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆربه‌مان یان كێشه‌ى كه‌مخه‌ویمان هه‌یه‌ یان خه‌ومان تێكچووه‌. كاتێك كه‌ مۆبایله‌كه‌مان له‌ ته‌نیشت جێگه‌ى نوستنه‌كه‌مانه‌وه‌ داده‌نێین هیچ جیاوازیه‌كى نیه‌ له‌ ئه‌سپه‌كه‌ى ته‌رواده‌ كه‌ له‌ ناكاودا هێرشمان بۆ ده‌هێنێت و بێ به‌ریمان ده‌كات له‌ خه‌و. ئه‌م كه‌لتووره‌ باوه‌ى كه‌ ئێستا بووه‌ته‌ هۆى ئه‌وه‌ى هه‌میشه‌ ئۆنلاین بى و ئینته‌رنێت دانه‌خه‌یت هۆكارى سه‌ره‌كى تێكڕاى ئه‌و كێشانه‌یه‌.

بێ خه‌وى له‌ سه‌رتاسه‌رى دنیادا ده‌ره‌نجامى ڕاسته‌خۆى سه‌رده‌مى دیجیتاڵه‌. ئه‌م كێشه‌یه‌ له‌ چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ى گه‌وره‌یه‌ بۆسه‌ر ته‌ندروستى گشتى، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆسه‌ر ته‌ندروستى و بارى ده‌روونى و تواناى كاركردن و به‌رهه‌مهێنانى مرۆڤ. 

هۆكار و پێوه‌رى زۆر هه‌ن كه‌ ئێمه‌ به‌هه‌ند وه‌ریان ناگرین، به‌ڵام گرنگن له‌ چۆنێتى و ماوه‌ى خه‌وى مرۆڤ بۆ نمونه‌، جێگاى نوستنه‌كه‌مان، ژوورى نوستن، ئاماده‌نه‌بوون یان دوورى كه‌سێك كه‌ له‌لامان بایه‌خدار و خۆشه‌ویسته‌، بێزارى و توڕه‌یی، پله‌ى گه‌رما و چه‌ندین هۆكارى تر. له‌ ڕاستیدا بابه‌ت و كێشه‌ ئابورى و جه‌سته‌یی و سۆزدارییه‌كان زۆر له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا په‌یوه‌ستن و تێكئاڵاوون و به‌ توندى كارده‌كه‌نه‌ سه‌ر عه‌قڵ و جه‌سته‌مان .

ئه‌م بابه‌تانه‌ له‌ یه‌كترى جیاناكرێنه‌وه‌ به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كان هه‌ریه‌كه‌یان هۆكار و ده‌ره‌نجامى ئه‌وى دیكه‌یه‌.

دۆخه‌كه‌ به‌جۆرێك ئاڵۆز بووه‌ كه‌ كۆمپانیا بازرگانیه‌كان و ده‌زگاكانى ڕیكلام كردن هه‌وڵده‌ده‌ن بمانهێننه‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ى كه‌ كێشه‌ى بێ خه‌وى و كه‌مخه‌وى سه‌رین و دۆشه‌كه‌، ئه‌وه‌ى بایه‌خى نه‌بێت نیگه‌رانى و دڵه‌ڕاوكێ و كێشه‌ جۆراوجۆره‌كانى ڕۆژانه‌یه‌. ئه‌م ڕیكلامانه‌ واده‌كه‌ن كاتێك كه‌ خه‌ومان ده‌زڕێت خۆمان به‌ ئینته‌رنێته‌وه‌  سه‌رقاڵ بكه‌ین و به‌دواى كۆمپانیا بازرگانیه‌كاندا بگه‌ڕێین.

پوخته‌ى قسه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هیچ دۆشه‌ك و سه‌رینێك ناتوانن خه‌ومان لێ بخه‌ن ئه‌گه‌ر ویژدانمان ئازارمان بدات و ده‌روونمان نا ئاسوده‌ بێت. 

پ: ئا.ح
بڵاوکردنەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure