بۆچی به‌كارهێنانی كرێمی دژه‌خۆر پێویسته‌؟

تەندروستی :: 10/06/2019‌ :: 678‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

هه‌رچه‌نده‌ زۆر كه‌س حه‌ز به‌ چوونه‌ به‌ر خۆر ده‌كه‌ن و ڕووناكی و گه‌رمی خۆر خه‌ڵك دڵخۆش ده‌كات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تیشكی خۆر زیان به‌ له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت.

بۆیه‌ به‌كارهێنانی كرێمی دژه‌خۆر ده‌تپارێزێت له‌ زیانه‌كانی تیشكی خۆر، ئه‌م كرێمه‌ ڕێگری ده‌كات له‌ چرچبوون و وشكبوونه‌وه‌ و شێرپه‌نجه‌ی پێست كه‌ هه‌مووی به‌هۆی تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌ییه‌وه‌ تووشی كه‌سه‌كه‌ ده‌بێت.

سێ جۆر له‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پێست هه‌یه‌، ئه‌وانیش خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی سكامۆوس و خانه‌ی باساڵ كارسینۆكا و میلانۆما، هه‌رچه‌نده‌ شێرپه‌نجه‌ی پێست یه‌كێكه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌ هه‌ره‌ مه‌ترسیداره‌كان و كوشنده‌كان، به‌ڵام به‌ ئاسانترین شێوه‌ ڕێگری لێ ده‌كرێت ئه‌ویش به‌ به‌كارهێنانی كرێمی دژه‌خۆر، بۆیه‌ پێش چوونه‌ به‌رخۆر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر پێویسته‌ ئه‌م كرێمه‌ به‌كاربهێنیت.

و:كێوان

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure