بۆچی نابێت پیاو دوای تەمەنی 35 ساڵ منداڵ بخاتەوە؟

تەندروستی :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 9261‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، سۆران نورەدین


توێژینەوەیەکی نوێی زانستی سەلماندوویەتی، پێویستە پیاوان پێش تەمەنی 35 ساڵی هەوڵی خستنەوەی منداڵ بدەن، دوای ئەو تەمەنە ئەگەری چەندین کێشەی تەندروستی بۆ منداڵەکە زیاد دەکات.

بەشێک لە ژنان و پیاوان، بەهۆی سەرقاڵیان بە ژیان و کارکردن پرۆسەی منداڵخستنەوە دوا دەخەن بۆ دوای تەمەنی 35ساڵن.


بە گوێرەی توێژینەوەکە،  کە لەسەر 40ملیۆن منداڵ ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە، خستنەوەی منداڵێکی تەندروست تەنها پەیوەست نییە بە دایکەوە، بەڵکو باوکیش بەشدارە تێیدا و بەرپرسیارێتی دەکەوێتە سەر.
ئەو منداڵانەی کە باوکیان تەمەنیان لە سەرو 35ساڵییەوەیە ئەگەری ناتەواوی زگماکیان زیادترە و تا تەمەنیشی بەرەو سەر بچێت مەترسیەکان زیادتر دەبێت.

ئەو پیاوانەی تەمەنیان لەنێوان(35-44) ساڵیدا بە رێژەی5% منداڵەکانیان ئەگەری لەدایکبوونی پێش وەختە هەروا لاوازی کێشیان هەیە.
باس لەوەشکراوە: ئەو پیاوانەی تەمەنیان سەرو 45ساڵە، بەرێژەی 14% منداڵەکانیان دوای لەدایکبوون دەچنە بەشی چاودێری چڕ، و بە رێژەی14% ئەگەری لەدایکبوونی پێشوەختەیان هەیە، و ئەگەری نەخۆشکەوتنیان بە رێژەی 18% هەیە و 14% کێشیان کەم دەبێت.
ئەو باوکانەی تەمەنیان سەر و 50ساڵەوەیە 10% منداڵەکانیان کێشەیان لە هەناسەدانیاندا هەیە و 28%پێویستیان بە چاودێری چڕ دەبێت.

لەو توێژینەوەیەدا ئەوەش ئاشکراکراوە، تەمەنی پیاو پەیوەندی بە نەخۆشی شەکرەی کاتی دووگیانی ئافرەتەوە هەیە بە شێوەیەک ئەوانەی هاوسەرەکانیان لەسەر و45 ساڵەوەیە بەرێژەی 28% ئەگەری توشبونیان بە نەخۆشی شەکرەی کاتی دووگیانی هەیە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure