بەم کارە 10ساڵ مێشکت گەنج دەبێتەوە

تەندروستی :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 531‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ به‌ڵگه‌ی نوێ له‌سه‌ر سووده‌كانی مه‌ته‌ڵ له‌سه‌ر ته‌ندروستیی مێشك ئاشكرا ده‌كات. به‌ڵام هێشتا لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر پێویسته‌ بۆ دیاریكردنی سوود درێژخایه‌نه‌كانی ئه‌م جۆره‌ مه‌ته‌ڵانه‌ له‌سه‌ر توانای مێشك.

لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر 19100 كه‌سی ته‌مه‌ن 50 ساڵ ئه‌نجام درا. له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا توانای سه‌رنج و یاده‌وه‌ری و بیركردنه‌وه‌یان هه‌ڵسه‌نگێندرا و پرسیاری ئه‌وه‌شیان لێ كرا كه‌ ئایا تا چه‌ند سودۆكۆ و وشه‌ی یه‌كتربڕ شیكار ده‌كه‌ن. 

ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سانه‌ی زیاتر سودۆكۆ و وشه‌ی یه‌كتربڕ شیكار ده‌كه‌ن، توانای سه‌رنج و یاده‌وه‌ری و بیركردنه‌وه‌یان به‌هێزتره‌ و به‌ به‌راورد به‌ ته‌مه‌نی كه‌سه‌كان مێشكیان 10 ساڵ گه‌نجتره‌. 

هه‌رچه‌نده‌ هێشتا نازانرێت ئایا شیكار كردنی مه‌ته‌ڵ و سودۆكۆ و وشه‌ی یه‌كتربڕ رێگری ده‌بن له‌ خڵه‌فان، به‌ڵام ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌نجامدانی ئه‌م چالاكییه‌ ئه‌قڵییه‌ به‌ به‌رده‌وامی مێشك بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر به‌ چالاكی ده‌هێڵێته‌وه‌. 

جگه‌ له‌ مه‌ته‌ڵ، چالاككردنی مێشك له‌ رێگه‌ی چالاكیی دیكه‌شه‌وه‌ وه‌ك فێربوونی زمانێكی بیانی واده‌كه‌ن توانای ئه‌قڵی به‌ به‌هێزی بمێنێته‌وه‌. هه‌روه‌ها بۆ رێگریكردن له‌ له‌ده‌ستدانی توانای ئه‌قڵی، پسپۆڕان پێشنیار ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ندا چالاكی و راهێنانه‌ ئه‌قڵییه‌كان زیاتر ئه‌نجام بدرێن.

و: س ر
پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure