کچی خانمە هونەرمەندێکی جیهانی ڕەگەزی خۆی دەگۆڕێت

دراما و سینەما :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 6600‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


ڕۆژ دوای رۆژ کچەکەی ئەنجلینا جولی و برات پیت زیاتر لە کوڕ دەچێت، بەشێوەیەک ئەم کچە  تەمەن 13 ساڵە لە تەمەنی سێ ساڵیەوە تەنیا جلی کوڕانە دەپۆشێت و هەمیشە قژی کورتە، هەروەها لەتەمەنی نۆ ساڵیەوە داوایکردووە بە (جۆن) بانگی بکەن.

 
وادیارە یەکەم منداڵی هەردوو ئەکتەری ناوداری هۆلیود ئەنجلینا جولی و برات پیت سورە لەسەر ئەوەی ڕەگەزی خۆی بگۆڕێت و لەم دواییەدا چەند دەنگۆیەک بڵاوبووەوە لەسەر ئەوەی ماوەی ساڵێکە حەپی هۆرمۆن دەخوات تاوەکو ڕەگەزی خۆی بگۆڕێت.


بەپێی ماڵپەری La Nacionی ئەرجەنتینی:" کچەی ئەنجلینا جولی لە تەمەنی 12 ساڵیەوە بە ڕەزامەندی دایک و باوکی چارەسەری هۆڕمۆنی وەردەگرێت و ئەگەر تەماشای وێنەکانی بکەیت وادەزانیت کوڕە".


لە کۆتایدا ئاماژەیان بەوەدا کە بەتەواوەتی دڵنیانین لەوەی بەهۆی جل و بەرگەکەیەوە بەم شێوەیە دەرکەوتووە یان بەهۆی چارەسەری هۆڕمۆناتەوە.

وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد

پ: پەری

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure