هونەرمەندێکی ناودار گیانی لەدەستدا
دراما و سینەما ::
06/06/2019 :: 14196 جار بینراوە
دواڕۆژ
سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە ئەکتەری میسری ناودار (محەمەد نەجم) بەهۆی نەخۆشیەوە لە تەمەنی 75 ساڵیدا گیانی لەدەستدا.
بەپێی رۆژنامە میسڕییەکان رۆژی سێشەممەی پێشوو ئەم هونەرمەندە کۆمیدیە توشی جەڵتەی مێشکبوو و بەهۆیەوە رەوانەی نەخۆشخانە کرا.
شایەنی ئاماژەکردنە ئەم هونەرمەندە بەهۆی شانۆ کۆمیدیەکانیەوە بەناوبانگبوو و لە دیارترین کارە هونەریەکانی شانۆی (عوش مەجانین)، (ئیعقەل یا مەجنون)، (عەبدە یەتەحەدا رامبۆ)، (ئەولاد دراکۆلا) و (بلدۆزەر) و چەندین کاری دیکە.
وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد