وێنەیەکی دەگمەنی منداڵی ئەنجلینا جولی لەگەڵ دایکی بڵاودەبێتەوە

دراما و سینەما :: 02/06/2019‌ :: 5468‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وێنەیەکی دەگمەنی ماوەی منداڵی خانمە ئەکتەری ئەمریکی ئەنجلینا جولی و مارشلین بیرتراندی دایکی بڵاوکردەوە.

 

لە وێنەکەدا ئەنجلینا تەمەنی نزیکەی ساڵێکە و لەباوەشی دایکیایەتی و هەندێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەڵێن دایکی لە خۆی شۆخترە.


شایەنی ئاماژەکردنە ساڵی 2017 ئەنجلینا لەبەردەم دادگای باڵا داوای جیابوونەوەی لە برات پیت کرد بە بیانووی ئەوەی هاوسەرەکەی بە خراپی مامەڵەی منداڵەکانی دەکات، هەروەها داوای کرد هەموو منداڵەکان لەلای خۆی بێت بەڵام ڕازی نەبوو نەفەقەی هاوسەرگیری وەربگرێت.

 

پاش دە ساڵ پەیوەندی ساڵی 2014 ئەنجلینا و برات بێت هاوسەرگیریانکرد و دەوترێت لەبەر ئەوەی رۆژێک لە فڕۆکەدا برات بیت لەبەردەم منداڵەکانی توڕەبووە ئەنجلینا بڕیاریداوە لێی جیابێتەوە.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پێداچوونەوە: سۆران نورەدین 

View this post on Instagram

Angelina Jolie and her mother Marcheline Bertrand🌹

A post shared by Iconic (@cineiconic) on



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure