کچان بە هۆکارێکی سەیر مووی لوتیان درێژدەکەنەوە

فاشن :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 2280‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

وێبسایتی (Healthy Food House) بڵاویكرده‌وه‌، بۆ ماوه‌ی چه‌نده‌ها ساڵه‌ مووی ناو لووت به‌ شتێكی ناشرین و نه‌شیاو دانراوه‌, به‌ڵام له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ نوێترین مۆدێل له‌ جیهانی فاشندا.

ئه‌مه‌ پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند خانمێك برژانی ده‌ستكردیان به‌كارهێنا و كردیانه‌ ناو لووتیانه‌وه‌ و له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی وێنه‌كانیان بڵاوكرده‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مه‌ شتێكی سه‌یر و نائاساییه‌, به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ به‌لایانه‌وه‌ شتێكی جوان بوو.

پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه‌ بڵاوبوویه‌وه‌ زۆر خانمانی دیكه‌ وێنه‌ی خۆیان به‌و شێوه‌یه‌ بڵاوكردۆته‌وه‌ ژێریدا هاشتاگی (nosehairextensions#) ، ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌ سه‌یرترین شته‌كانی جیهان فاشن, به‌ڵام له‌ ڕاستیدا زۆر شتی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی دیكه‌مان له‌م بواره‌دا به‌دی كردووه‌، بۆیه‌ له‌وانه‌یه‌ به‌و ڕاده‌یه‌ سه‌یر نه‌بێت.

و:كێوان
پ:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure