هونەرمەندێکی ناودار لەسەر جێگەی مردنە

دراما و سینەما :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 4239‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


بەپێی ماڵپەڕی (لەها) هونەرمەندی میسڕی (محەمەد نەجم) باری تەندروستی خراپبووە و خێزانەکەی خۆیان بۆ ماڵاواییکردنی ئامادە کردووە.

 
ئەم هونەرمەندە بەهۆی جەڵتەی مێشک و سستبوونی گورچیلەوە لە بەشی چاودێری تایبەتە لە نەخۆشخانەی (ئیبن سینا).

چەندین  هونەرمەندی وەک ئەشرەف زەکی و محەمەد هنێدی و شیرین و نهال عەنبەر و عەمرو عەبد جەلیل سەرەخۆشیان لە خێزانی هونەرەمەندەکە کردووە.

بەپێی هەمان سەرچاوە جەستەی ئەم هونەرمەندە کاردانەوەی نەماوە بۆ دەرمان و ئامێرە پزیشکیەکان.

ئەم هونەرمەندە دێرینە چەندین کاری هونەری گرنگی هەبووە لە بواری شانۆ و تەلەڤیزیۆن و سینەمادا و تەنانەت شانۆیەکی هەیە بەناوی خۆیەوە.

وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد
پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure