ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ باڵنده‌ی پوفین مردار ده‌بنه‌وه‌

ژینگە :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 224‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ژینگە

دواڕۆژ

گه‌رمبوونی زه‌وی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ گیانداران زیاتر مردار ده‌بنه‌وه‌ ، یه‌كێك له‌و گیاندارانه‌ی زیانی گه‌وره‌ی پێگه‌شتووه‌ به‌ هۆی گه‌رمبوونی زه‌وییه‌وه‌ باڵنده‌ی جۆری پوفینه‌.


هه‌زاره‌ها جۆر له‌م باڵنده‌یه‌ به‌ مردووی دۆزراونه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر دوورگه‌ی تانگیك له‌ نزیك ئالاسكاوه‌ به‌هۆی برسێتی و نه‌بوونی خۆراك  كه‌ به‌شێكی زۆری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ گۆڕان له‌ ئاووهه‌وای زه‌ویدا مرداربوونەتەوە.

ئه‌م جۆر باڵندانه‌ له‌سه‌ر ماسی بچووك ده‌ژین، به‌ڵام به‌هۆی گۆڕان له‌ ئاووهه‌وای ناوچه‌كه‌ زیاتر ماسییه‌ گه‌وره‌كان ئه‌و ماسییه‌ بچووكانه‌ ده‌خۆن، بۆیه‌ ماسی بچووك به‌ پێی پێویست بۆ باڵنده‌ی پوفین نامێنێته‌وه‌.


و:كێوان
پ:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure