چه‌ند دیمه‌نێكى نوێترین فیلمى بڵاوده‌كاته‌وه‌

دراما و سینەما :: 31/05/2019‌ :: 2509‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
چه‌ند دیمه‌نێكى فیلمى (به‌هارات) كه‌ هه‌ردوو ئه‌كته‌رى ناسراوى بۆلیود (سه‌لمان خان و كاترینا كیف) رۆڵى سه‌ره‌كى تیاده‌گێڕن بڵاوده‌بێته‌وه‌.


وێنه‌ و ڤیدیۆى فیلمه‌كه‌ له‌لایه‌ن (كاترینا كیف) له‌ په‌یجى خۆى له‌ تۆڕى فه‌یسبوك بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، كه‌ هه‌ندێكیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ساتى تۆماركردنى فیلمه‌كه‌ كه‌ له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانى ئه‌بوزه‌بى ئه‌نجامدراوه‌.

دیمه‌نه‌ سه‌ره‌كیه‌كانى فیلمه‌كه‌ ساڵى رابردوو به‌ به‌شدارى تیمێكى كارى جیهانى كه‌ زیاتر له‌ 200 كه‌سى شاره‌زا و نزیكه‌ى 1400 كادرى یاریده‌ده‌رى له‌خۆده‌گرت تۆماركراوه‌.

هه‌روه‌ك پڕۆسه‌ى وێنه‌گرتنه‌كه‌ 15 رۆژى خایاندووه‌.

چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت فیلمى (به‌هارات) له‌ 5ى ته‌مووزى داهاتوو نمایش بكرێت.

 

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure