كۆمپانیایه‌كى نه‌وت دارى زه‌یتون پێشكه‌ش بە گەرمیان دەکات

ژینگە :: 29/05/2019‌ :: 180‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ژینگە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

كۆمپانیایه‌كى نه‌وت چوار هه‌زار دار كه‌ به‌شێكى زه‌یتونى تایبه‌ته‌ پێشكه‌ش به‌ گه‌شتوگوزارى گه‌رمیان ده‌كات و ئه‌مڕۆ چوارشەممە له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا به‌شێك له‌ داره‌كان له‌سه‌ر رووبارى سیروان چێندران.


هێمن قادر، بەرپرسی راگه‌یاندنى گه‌شتوگوزارى گه‌رمیان به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: بەهاوكاری و هەماهەنگی كۆمپانیای نەوتی (پێت ئۆیڵ) هەڵمەتی ناشتنی نەماممان لە جۆری زەیتون لە گوندی قەڵا تەپە كە دەكەوێتە رۆخی رووباری سیروان لەسەر رووبەری 60 دۆنم زه‌وى ئه‌نجامدرا و ئەم ناوچەیە داری جۆراوجۆری تێدا روێنراوە و بۆ شوێنێكی گەشتیاری ئامادە دەكرێت.

وتیشى: "داره‌ زه‌یتونه‌كان بریتى بوون له‌ هه‌زار دار و ئه‌و جۆره‌ى كۆمپانیاكه‌ دابینى كردووه‌ جۆرێكى ده‌گمه‌نه‌ و له‌ باشترینەکانی دارى زه‌یتوونه‌ و له‌ داهاتوودا جگه‌ له‌وه‌ى له‌ڕووى گه‌شتیارییه‌وه‌ سودى ده‌بێت هاوكات به‌ره‌كه‌شى گرنگى باشى ده‌بێت".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: كۆى ئه‌و دارانه‌ى ئه‌و كۆمپانیایه‌ دابینى كردووه‌ بریتین له‌ چوار هه‌زار نه‌مام له‌ جۆره‌كانى "ئه‌لبیزا، سه‌به‌حبه‌ح، زه‌یتون" و به‌ چه‌ند هه‌ڵمه‌تێك هه‌مووى ده‌چێندرێن.

بڵاوکردنەوە: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure