باشترین 7 كار بۆ پێش چوونه‌ ناو جێگا

کاریدەست :: 28/05/2019‌ :: 2859‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ئامۆژگاری

دواڕۆژ


به‌دڵنیاییه‌وه‌ زۆر شت هه‌ن كه‌ ئه‌نجامدانیان پێش نووستن ده‌بێته‌ هۆی خه‌وێكی باش له‌وانه‌ش له‌به‌ركردنی جلی سووك و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خۆراكی قورس و هه‌روه‌ها شۆردنی ددان كه‌ بۆ ته‌ندروستی ده‌م و ددان به‌سووده‌.


به‌ڵام 7 باشترین كار هه‌ن كه‌ وا ده‌كەن خه‌وێكی ته‌ندروستترت هه‌بێت و بتوانیت سبه‌ینێ به‌ ئاماده‌ییه‌وه‌ بۆ چالاكییه‌كانی رۆژانه‌ له‌خه‌و هه‌ڵبسیت.


1. ئامێره‌ ئه‌لكترۆنییه‌كان مه‌به‌ ژووری نووستنه‌وه‌. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌كاریشی ناهێنیت، له‌ ده‌ره‌وه‌ی ژووره‌كه‌ دایبنێ چونكه‌ كاتێك له‌به‌رده‌ستتدا بێت ره‌نگه‌ ئاره‌زووی به‌كارهێنانیت له‌لا دروست ببێت، هه‌روه‌ها ره‌نگه‌ شه‌پۆله‌كانی ئامێره‌كه‌ زیانبه‌خش بن.


2. په‌رداخێك چای گوڵه‌ به‌یبوون بخۆره‌وه‌ چونكه‌ یارمه‌تیت ده‌دات خه‌وت لێ بكه‌وێت. ئه‌م كاره‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ زۆر باشتره‌ كه‌ به‌ئاسانی خه‌ویان لێ ناكه‌وێت.


3. ژووره‌كه‌ با تاریك بێت چونكه‌ تاریكی هانی خه‌وتنی قووڵ ده‌دات. ئه‌گه‌ر ژووره‌كه‌ت تاریك ناكرێت، ماسكی داپۆشینی چاو به‌كاربهێنه‌.


4. چه‌ند دڵۆپێك رۆنی بۆنخۆشكه‌ر له‌ ژووره‌كه‌دا بڵاو بكه‌ره‌وه‌ چونكه‌ كاریگه‌ریی ئارامبه‌خشی هه‌یه‌ و زووتر خه‌وت لێ ده‌كه‌وێت.


5. له‌به‌رده‌م دیواری ژووره‌كه‌دا له‌سه‌ر پشت پاڵ بكه‌وه‌ و قاچت به‌ دیواره‌كه‌دا هه‌ڵبواسه‌ به‌ شێوه‌ی L و قۆڵه‌كانت رابكێشه‌ و له‌پی ده‌ستت رووی له‌ ئاسمان بێت. ئه‌مه‌ش ماسولكه‌كانی قاچت دوای ماندووبوونی ئه‌و رۆژه‌ ئارام ده‌كاته‌وه‌.


6. ده‌نگێكی هێواش لێ بده‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی تر نه‌هێڵێت و هانت بدات بنوویت، بۆ نمونه‌ ده‌نگی مۆسیقایه‌كی هێواش.


7. پله‌ی گه‌رمیی ژووره‌كه‌ كه‌م بكه‌ره‌وه‌. باشترین پله‌ی گه‌رما بۆ خه‌و 15 - 20 پله‌ی سه‌دییه‌. 

و: س ر

پ: پەری

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure