چۆن وادەکەیت هاوسەرگیریەکەت سەرکەوتووبێت؟

هەمەڕەنگ :: 27/05/2019‌ :: 1535‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


ڕەنگە زۆرێک لە ژنان و پیاوان هەڵەیەک ئەنجامبدەن کۆتایی بە ژیانی هاوسەرگیریان بهێنێت، ئەمەش زۆر ئەستەمترە لەو خێزانانەدا منداڵیان هەیە.

 
لەم چوارچێوەتەدا جەیمس سیکستۆن دادوەری پسپۆر لە بابەتەکانی جیابوونەوە شەش نهێنی ئاشکرا دەکات کە کلیلی ژیانی هاوسەرگیری سەرکەوتوو و ئاسودەیە لەوانەش:


-مانای "هاوسەرگیری باش" دیاری بکە
هەر مرۆڤێک پێناسەی هاوسەرگیری باشی لەلا جیاوازە و بەپێی کات دەگۆڕێت بۆ نموونە هاوسەرگیری پێش منداڵ وەک هاوسەرگیری پاش منداڵخستنەوە نیە.
هەربۆیە دەبێت هەردووکتان بەیەکەوە وەڵامی ئەم پرسیارانە بدەنەوە:پێناسەت بۆ هاوسەرگیری سەرکەوتوو و ئاسودە چیە؟چی ئەرکێک لە خۆی دەگرێت؟مافی تۆ چیە و چی نیە؟
-لەگەڵ هاوسەرەکەت ڕاستگۆبە
ڕای خۆت مەسەپێنە و ڕاستگۆیانە گفتوگۆ لەسەر بابەتەکانی ژیان بکەن.
-لەگەڵ خۆت راستگۆبە
ئەم دادوەرە دەڵێت" کاتێک هاوسەرەکان درۆ لەگەڵ یەکتری دەکەن ئەوا درۆش لەگەڵ خۆیان دەکەن و بەهۆیەوە کێشەکانی نێوانیان ئاڵۆزتردەبێت و ڕەنگە ببێتە هۆی جیابوونەوە".
-گفتوگۆی بەسود بکەن
پێویست ناکات گفتوگۆ لەسەر چەند خاڵێک بکەن کە هەرگیز ناگۆڕێت وەک هەندێ وردەکاری کەسایەتی.


-لەدەرەوەی هاوسەرگیریدا بژی
بە مەبەستی تازەکردنەوە بەدوور لە پەیوەندی هاوسەرگیری کاتێک بۆ خۆت تەرخان بکە.


-بە کردەوە خۆشەویستیەکەت بسەلمێنە
تەنیا بەس نیە وشەی جوان بۆ یەکترین بەکاربهێنن، چونکە بە تێپەربوونی کات ئەم وشانە بێ مانا دەبن، بۆ نموونە لە یادی هاوسەرگیریدا دیاری بۆ یەکتری بەرن.

 

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد
پ:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure