ئه‌م خۆراكانه‌ بخۆ، توشى شێرپه‌نجه‌ نابیت

تەندروستی :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 2613‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ


لەم ماوەیەی دوایدا نەخۆشی شێرپەنجە زیاتر بڵاوبووەتەوە ئەمەش ترسی لەلای زۆر کەس دروستکردووە، لەم بابەتەی خوارەوەدا باس لەو خواردنە گرنگانە دەکەین کە ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە.


-ئەڤۆکادۆ

دەوڵەمەندە بە چەندین جۆر پێکهاتەی خۆراکی گرنگ وەک پۆتاسیۆم و ڤیتامین (بی) و ترشی فۆلیک و دژەئۆکسان و ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.

-هێلکە
لە پرۆتینە گرنگەکانە بۆ تەندروستی مرۆڤ، هەروەها دەوڵەمەندە بەو پێکهاتانەی ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.

-برۆکلی
بەهەمان شێوە یەکێکە لە گرنگترین ئەو سەوزانەی ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.

-نیسک
دەوڵەمەندە بەو پرۆتینانەی خانەکانی شێرپەنجە تێکدەشکێنێت و ناهێڵێت تەشەنە بکات.

-فاسۆلیا
لەو سەوزانەیە کۆئەندامی بەرگری لەش بەهێزدەکات و ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure