ره‌نگێك هه‌ڵبژێره‌ و كه‌سایه‌تیت بناسه‌

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 5909‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

هەڵبژاردنى رەنگى ئەو جلوبەرگانەى لەبەردەکرێت، گوزارشت لە ناخى کەسەکە دەکات و هەر رەنگێک ماناى خۆى هەیە و گوزارشت لە شتێکى دیاریکراو دەکات لەوانەش:

رەنگى سوور: دوو لایەنى هەیە یەکەمیان پڕە لەخۆشەویستى و کاتێک ژنێک ئەو رەنگە دەپۆشێت دەبینین وەک کەسێک دەردەکەوێت، کە هەستى بۆ خۆشەویستى زۆر بەهێزە و کەسێکى سۆزدارە، بەڵام ئەگەر بە زەقى سەرنجبدەینە ئەو رەنگە، هەستدەکەین کە ئەو رەنگە زۆر شەڕانگێز خۆى نیشان دەدات و بۆنى خوێنى لێدێت.

رەنگى پرتەقاڵى: ئەو کەسەى ئەو جۆرە رەنگە بپۆشێت وەها دەردەکەوێت، کە کەسێکى زۆر چاونەترسە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ناتواندرێت بەئاسانى خوێندنەوەى تەواو بۆ ئەو رەنگە بکرێ، واباشترە کە ئەو رەنگە زەق نەبێت و تۆزێک کاڵبکرێتەوە.

رەنگى زەرد: زۆر جار دەبینین ئەو کەسانەى ئەو جۆرە رەنگە دەپۆشن وەک کەسێکى ئازاو بوێر دەردەکەون لەگەڵ ئەوەشدا ئەو رەنگە لەکاتى کارکردندا لەبەر ناکرێت و هەندێک کەس پێیان وایە، هەر کەسێک ئەو جۆرە رەنگە لەبەر بکات، وەک کەسێکى گەمژە دەردەکەوێت.

رەنگى سەوز: ئەم رەنگە ئەگەر شیبکرێتەوە دەبینین کاڵەکەى گوزارشت لە هەست کردن بە ئارامى دەکات و رەنگە تۆخەکەشى گوزارشت لە وروژاندن دەکات.

رەنگى شین: گوزارشت لە بڕوابەخۆبوون دەکات و ماناى جوانى و بێدەنگى و هێمنى دەبەخشێت

رەنگى مۆر: پێشتر پاشاکان ئەو رەنگەیان دەپۆشى، بۆیە دەبینین ئەو کەسەى ئەو رەنگە دەپۆشێت وەک کەسایەتییەکى بەهێز دەردەکەوێت و سامێکى تایبەتى هەیە.

رەنگى پەمەیی: هەر چەندە ئەو رەنگە رەنگێکى ژنانەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کاتێک پیاوان دەیپۆشن وەها دەردەکەون کە کەسێکى زۆر بەوەفان بەرامبەر بە خۆشەویستەکانیان.

رەنگى رەش: ئەو جۆرە رەنگە بۆ هەموو  بۆنە و یادەکان دەگونجێت و هەردوو رەگەز لەبەرى دەکەن و هەیبەتێکى خۆى هەیە و گوزارشت لە هێز و بڕوابەخۆبوون دەکات.

رەنگى سپى: گوزارشت لە جوانى و هاوسەنگى دەکات و لەگەڵ زۆربەى رەنگەکانى دیکەدا خۆى دەگونجێنێت.

رەنگى قاوەیی: گوزارشت لە پیاوەتى دەکات و ئەگەر کەسەکە بەبەردەوامى لەبەرى بکات وەک کەسێکى بێزارکەر دەردەکەوێت.

رەنگى رەساسى: بە پۆشینى ئەو رەنگە کەسەکە وادەردەکەوێت، کە زۆر هێمن و لەسەر خۆیە، بەڵام ئەگەر کەسێک بە بەردەوامى بیپۆشێت، رەنگەکە ماناى خۆى لەدەست دەدات.

وە: ئاکۆ زەنگەنە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure