پێشبینی ئەستێرەکانی بەخت بۆ ئەمڕۆ

هەمەڕەنگ :: 27/05/2019‌ :: 4036‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: بەخت

دواڕۆژ


کاوڕ

ئەگەر لە شوێنی کارەکەت سوربیت لەسەر بڕیار و بۆچوونەکانت ڕەنگە کێشەت بۆ دروستبێت، هەربۆیە دان بە خۆتدا بگرە تاوەکو هەموو کێشەکان کۆتایی دێت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری ئەم ماوەیە زۆر گەشبینیت ئەمەش پاڵنەرە بۆ ئەوەی خۆشەویستەکەت هەوڵی نزیکبوونەوە بدات.

گا
ئەمڕۆ لە شوێنی کارەکەت تاقی دەکرێیتەوە هەربۆیە داوای یارمەتی لەو کەسانە بکە شارەزاییان لە تۆ زیاترە و متمانە بە بڕیارەکانیان دەکەیت، لە بنچینەدا ئەمڕۆ کێشە لە نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت هەیە هەربۆیە گەورەتری مەکە و هەوڵبدەن زیاتر باسی یادەوەریە جوانەکانتان بکەن.

دووانە
ئەمڕۆ یەکێکە لەو رۆژانەی بەهۆی سەرقاڵی و زۆری کارەکانتەوە بە خێرایی بەسەرتدا تێپەر دەبێت، هەموو تواناکانت بخەرە گەڕ و تەرکیز بکەرە سەر ئامانجەکانت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری دوودڵ مەبە و ئەرکەکانی خۆت بەرامبەر خۆشەویست و کۆمەڵگا جێبەجێ بکە تاوەکو ئاسودەبن بەیەکەوە.

قڕژاڵ
دوور بکەوەرەوە لەو کەسانەی خەونەکانت سنوردار دەکەن، بەردەوامبە لە هەوڵدان، چونکە تۆ بۆ خۆت و ئامانجەکانت کاردەکەیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری وەک چۆن مافت هەیە ئەرکیشت هەیە هەربۆیە ئەمڕۆ ئەنجامیان بدە تاوەکو لە داهاتوودا ئاسودەبیت.

شێر
ئەگەر هەندێک شت دژت وەستا ئارام بگرە، هەرشتێک دەتەوێت باجی خۆی هەیە باجەکەش کارکردنە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری کەرەلە‌ڕەقیەکەت واز لێ بهێنە و گفتوگۆی بێ ئەنجام لەگەڵ ئەو کەسانەدا مەکە کە بۆچوونیان لە تۆ جیاوازە.

فەریک
لە شوێنی کارەکەت هەموو کۆسپەکانی بەردەمت دەڕوخێت و کارەکانت بە باشی بەڕێوەدەچێت، بێزار مەبە تەنانەت ئەگەر ئەو کەسانەی ئیرەیت پێ دەبەن هەوڵی توڕەکردنت بدەن، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری بە کێشەکانتدا بچۆرەوە و بێ لایەنە بڕیاریان لەسەر بدە.

تەرازوو
ڕەنگە بەهۆی ڕۆتینەوە بێزار یان تەمبەڵ بیت، هەربۆیە هەوڵبدە هەندێک وردەکاری بچوک بگۆڕیت وەک ئەو شێوەیەی دەچیتە سەر کارەکەت یان جل و بەرگەکەت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری بەردەوام لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا شەڕ مەکە و کەمێک نەرمونیانبە، چونکە ئەویش هەوڵەکانی تۆ بەرز دەنرخێنێت.

دووپشک
لە شوێنی کارەکەت ڕێگەکەی بەردەمت ئاسانتر دەبێت و ئەنجامی باشتر بەدەست دەهێنیت تەنیا باپەندی ئەرک و کارەکانت بە و خۆت بە کێشەی کەسانی دیکەوە سەرقاڵ مەکە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری ژیان ئاسان نیە هەربۆیە نابێت کۆڵبدەیت و متمانەت بە خۆت بێت و پاڵپشتی هاوسەر و خێزانەکەت بکە.

کەوان
ڕەشبین مەبە و چاوپۆشی لە کەم و کوتیەکانی هاوکارانت بکە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری بەشێوەیەکی گشتی دەبێت لە پەیوەندیەکەتدا لەسەر لێبوردن ڕابێیت، چونکە چارەسەری زۆرێک لە کێشەکانی ئێستا و داهاتووتە.

گیسک
بەتەواوەتی بارودۆخی چواردەورت دەگۆڕێت و ئەمڕۆ بەختەوەر دەبیت لە زۆربەی بڕیارەکانتدا، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت باشە و ئاگاداریت لەو شتانەی بێزار دەکات، هەروەها پاڵپشتی خۆشەویستەکەت بکە چونکە ماوەی پیشوو زۆر هاوکاری کردوویت.

سەتڵ
پێویستە ئەمڕۆ چەندین کار ئەنجامبدەیت هەربۆیە لە گرنگترینیانەوە دەست پێ بکە،  چونکە بۆی هەیە لە کۆتایی رۆژەکەدا توانای کارکردنت نەمینێت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری ئەگەر بە ماوەیەکی ئەستەمدا تێپەڕ دەبیت توڕەییەکەت بە خۆشەویستەکەت مەڕێژە.

نەهەنگ
ڕەنگە ئەمڕۆ ناچاربیت بەرگری لە دەستکەوتەکانت بکەیت هەربۆیە بیر لە ڕێگە چارەیەکی زیرەک بکەرەوە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری مەهێڵە خەفەت ژیانت دابپۆشێت بەڵکو ڕووبەڕووی بەرەوە و خۆتی لێ دەرباز بکە و کاتێکی زیاتر بۆ خۆشەویست و خێزانەکەت تەرخانبکە، چونکە پێویستیان پێتە.

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد
پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure